ستاندەر
ئاراس وەلى ئەندامى شاندى دانوستانکارى بزوتنەوەى گۆڕان سەبارەت بە ئەجێنداى شاندەکەى پارتى بۆ کۆبونەوە لەگەڵ گۆڕان ئاشکرادەکات ” ئەجێنداکە ئەوەیە کە ئەو گۆڕانکاریەى لە سەرۆکایەتى هەرێم کراوە لە زیادکردنى جێگرێک بۆ سەرۆکى هەرێم و پرسى پێکهێنانى کابینەى نوێ و هەروەها داواکارى ئێمە سەبارەت بەو زیادکردنەیە کە بۆ شاندى پارتى دەخەینە روو”.
ئاراس وەلى ئاماژەشى بۆ ئەوەکرد کە بزوتنەوەکەى بەلایەوە مەبەستە کە پرسى پێکهێنانى کابینە چیدى دوانەکەوێ و، وتى”گۆڕان هەر لەسەرەتاوە بە بەشێک نیەو نەبووە لە ئەرقەلە دروستکردن بەپێچەوانەوە ئێمە لەسەرەتاوە رێگریەکانى پێکهێنانى حکومەتمان نەهێشت”.
سەرچاوە:زەمەن