دوای ١٤ ساڵ بارەگای سەرۆکایەتی هەرێم لە سەری ڕەش دێتە خوارەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 582 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری درەو،نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەیەوێت بینای سەرۆکایەتی هەرێم بگوازێتەوە ناو شاری هەولێر،لە ئێستادا نێچیرڤان بارزانی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دوای ١٤ ساڵ لە دروستبوونی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم کە بارەگاکەی لە هاوینەهەواری سەری ڕەشە نزیك لە ماڵی مەسعود بارزانی بگوازێتەوە بۆ ناوەڕاستی شاری هەولێر،بەپێی زانیارییەکانیش گواستنەوەی بارەگای سەرۆکایەتی هەرێم پەیوەندی بە دروستکردنی بارەگای بارزانی هەیە لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشوتری هەرێمی کوردستان بۆیە لە ئێستادا مەسعود بارزانی ڕازی نیە بەوەی جگە لە بارەگاکەی خۆی هیچ دامەزراوەیەک و بارەگایەکیتر لە سەری ڕەش هەبیت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.