يەکێتی و پارتی یەکتر بە تەقینەوەکانی کەرکوک تۆمەتبار دەکەن ئاڵا تاڵەبانی زانیاری دەخاتە ڕوو

لەلایەن ستاندار Posted on 305 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی سێ تەقینەوەی دوو رۆژ پێش ئێستا لە کەرکوک ڕوویدا، یەکێتی و پارتی یەکتر تۆمەتبار دەکەن بەوەی دەستیان لە پشت ڕووداوەکە هەبوە، پەیجەکانی پارتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یەکێتی تۆمەتبار دەکەن بەوەی هۆکاری ئەو ڕووداوانەیە لە کەرکوک، لەبەرامبەردا ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە کەنالی ئەلعەدی راگەیاندووە ئەو ئۆتۆمبیلانەی کردەوەکەیان ئەنجامداوە لە موسڵ چونەتە هەولێر و پاشان کەرکوک، دەشڵێت چەند لایەنێک لە پشت ئەو ڕووداوانەن بۆ تێکدانی دۆخی کەرکوک.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.