پەرلەمانتارێکی کورد داوای لە عادڵ عبدالمەهدی کردووە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی پەنجا ساڵەی حکومەتی هەرێم و تورکیا ئاشکرابکات

لەلایەن ستاندار Posted on 279 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ،داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات،کە ناوەرۆکی  دوو   رێککەوتنی نهێنی حکومەتی هەرێم ئاشکرابکات.،کاوە محمد،پەرلەمانتاری کوردی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،ڕایگەیاند،دوێنێ (٢٠١٩/٦/١٢) بە کیتابێکی رەسمی داوام لەبەڕێز (د.عادل عەبدولمەهدی) سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی کرد کە لەپیناو دابینکردنی شەفافیەت و پاراستنی سامانی نیشتیمانیمان لەرێککەوتن و سەفەقاتی نهێنی، کە داوا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان (بەتایبەت بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێم، ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان) و نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک بکات کە ناوەرۆکی هەریەک لەم رێککەوتنانە ئاشکرابکەن:
١/رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی تورکیا سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم کە بە (رێککەوتنی پەنجا ساڵە) ناسراوە.
٢/رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و پارێزگاری پێشووی کەرکوک (نەجمەدین کەریم) سەبارەت بە شایستەی پترۆدۆلاری کەرکوک لەساڵی (٢٠١٥)دا ئیمزاکرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.