بەروبومی جوتیاران لەجێ ناکۆکەکان گڕدەگرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 271 جار بینراوە

پەری مامەسێنی

لەمانگی ئایاری ئەم ساڵدا شەپۆلێکی سوتاندنیی بەرھەمی جوتیاران زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم و عیراقی گرتەوە، بەتایبەت جێناکۆکان کە تاوەکو ئیستا بەھەزاران دۆنم پوش و پاوەن و بەرھەمی جوتیاران سوتێنراون. کە ئەمەش وای کردووە جوتیاران بەردوام پارێزگاری لەبەرھەمەکانیان بکەن تا ڕوبەڕوی ئەم شەپۆل لەسوتاندن بوەستنەوە.

بەپێی ئامارە فەرمیەکان لەحەوت پارێزگا نزیکەی ( ٢٧٢ ) ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لەعێراق تومارکراون، وەزیاتر لە ( ٤٠ )ھەزار دۆنم دەغڵودان سوتاون، لەسەرەتادا ئەم حاڵەتە لەچەند ناوچەیەکی جێناکۆک ڕوویدا، وەکو (سەرگەڕان و پردێ و دووبز و مخمور ھتد. بەڵام دواتر زوربەی پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە، ھەرچەند خەڵکی ناوچەکە بەگشتی پێیان وابوو کەدەستی داعشە، یان دەستی عەرەبە ھاوردەکانی لەپشتە کە دەیەھا ساڵە لەسەرئەم ناوچانە کێشە و ململانێ ھەیە، وە ھەروەھا حکومەتی عێراق ھۆکاری سووتانی داغڵودانەکانی جوتیارانی بەھۆکاری سروشتی لەقەڵەمدا، بەڵام دووربارەبوونەوی سوتاندنی دەغڵودانەکان ھۆکاری سروشتیەکانی خستەژیر پرسیارەوە، چونکە لەحاڵەتێکەوە بووە بەدیاردە، بەپێی ئامارەکان لەمانگی ئایاردا، لەم ساڵدا لە ٢٠١٨. ٢٠١٩ دا زیاتر لە( ١٠ )ھەزار دۆنم دانەوێڵە لەعێراق لە ( ٥ )شوێنی جیاواز لەناوچە کوردنیشنەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم سوتێنراون.

٭ لەکوتایدا دەپرسین، ئایا کێ بەپرسیارە لەسوتاندنی دەغڵودانی جوتیاران ؟
٭ ئایا کێ پشتگیری ئەم پیلانە سوتێنەرانەیە؟
٭ جوتیاران پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوویان پێ نەدراوە، ئایە بۆ ئەمساڵ کێ قەرەبویان دەکاتەوە ؟

وولامی ئەو پرسیارانە لای حکومەتی مەرکەزو حکومەتی ھەریمە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.