عبدوڵای کوێخا موبارەک:ڕەنگە باسی دورکەوتنەوە لە گرد و گۆڕانی ئێستا کرابێت بەڵام باسی دروستکردنی حزب نەکراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 268 جار بینراوە

ستاندەر

عبدوڵای کوێخا موبارەک ڕایدەگەیەنێت ، ەنگۆی دروستکردنی حزب لەلایەن ناڕازیەکانی گۆڕانەوە لە لای ئەو گروپەوە دروستکراوە کە ئێستا بەھۆی درۆ و چەواشەکاری ئەوانەوە گردەکە ناوی نراوە (گردە درۆزنە)،عبدوڵای کوێخا موبارەک لە نوسینێکی کەلە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە دەشڵیت:ڕەنگە باسی دورکەوتنەوە لە گرد و گۆڕانی ئێستا کرابێت، بەڵام باسی دروستکردنی حزب نەکراوە، ھەرکاتیش ئەوە پێویست بێت بە دزیەوە نابێت و گۆڕانیش پێغەمبەری ئاخر زەمان نیە.لە درێژەی قسەکانیدا ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەڵێت،کێشە ڕاستەقینەکەی ئێمە دروستکردنی حزب نیە، بەڵکو ئەو تەفسیرە جیاوازەیە بۆ قسەکەی نەوشیروان مستەفا کە وتی پارتی و یەکێتی تەنھا درۆ و دراویان بەدەستەوەیە و ئەوەشیان لەدەست دەردێنین، ئێستا دوو بۆچون و ئاراستەی جیاواز لەسەر ئەو قسەیە دروست بوە، ئێمەومانان پێمان وایە نەوشیروان مستەفا مەبەستی لەو قسەیە ئەوە بوە کە درۆکانیان بۆ خەڵک ئاشکرا بکەین و پارەکانیشیان لێ بسێنینەوە بۆ خەڵک، بەڵام ئەوانەی ئێستای گردەکە پێیانوایە مەبەستی نەوشیروان مستەفا ئەوەبوە کە کۆپی درۆکانی پارتی و یەکێتی بکەن بۆ چەواشەکاری خەڵک و ڕایکردنی سیاسەتە چەوتەکانی خۆیان و پارەکانیشیان لێبسێننەوە بۆ خۆیان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیا و کڕینی پشک و بەڕێوەبردنی سایت و میدیای چەواشەکار و کڕین و کۆیلە کردنی خەڵک بەکاری بھێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.