بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی تورکیاوە چەندین هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون

لەلایەن ستاندار Posted on 383 جار بینراوە

ستاندەر / هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە لۆفەکانی کورتەکی بناری قەندیلی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر بە بیانوی هەبوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتای هاوڵاتییانیان بۆردومان کرد ، کە لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا هاولاتی سڤیل هەبوو ، لە ئەنجامدا چەند هاوڵاتییەک شەهید و برینداربوون .

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی بناری قەندیل بە بیانووی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ماوەی ١٠ ساڵدا بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەندین هاوڵاتی سڤیل شەهید و بریندار بوون ، لە دیارترینیان بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتییان بوو کە  لە ساڵی ٢٠١١ دا روویدا و بووە هۆی شەهیدبوونی تەواوی سەرنشینەکانی کە ٧ کەس بوون و هەمووشیان ئەندامی یەک خێزان بوون .

لە درێژەی ئەم ئۆپراسیۆنانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان کە بە بیانوی لێدان لە بنکە و بارەگاکانی پەکەکە رەوایەتی بە هێرشەکانی دەدات ، ئێوارەی ئەمڕۆ لە لۆفەکانی کورتەکی بناری قەندیلی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیان کرد و لە ئەنجامدا ٨ هاوڵاتی بوونە قوربانی ، لە ناویادا ٤ شەهید و ٤ بریندار هەیە و هەمووشیان ئەندامی یەک خێزانن .

ناوی شەهید و بریندارەکان :

عەبدوڵڵا عاڵی مینە – باوك / شەهید

هەریاد عەبدوڵڵا – کوڕ / شەهید

کوردستان عەبدوڵڵا – کچ / شەهید

محەمەد عەبدوڵڵا – کوڕ / بریندار

مەلیکە محەمەد عەبدوڵڵا – نەوە / بریندار

تەیب محەمەد عەبدوڵڵا – نەوە / شەهید

ڕابی حەمەد – هاوژینی عەبدوڵڵا عاڵی/ بریندار

بەناز محەمەد – هاوژینی محەمەد عەبدوڵڵا / بریندار

ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم هیچ هەڵوێستێکی نییە بەرامبەر ئەم هەموو پێشێلکاری و داگیرکارییەی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان و شەهیدکردن و بریندارکردنی خەڵەکەکەی .

KOZfTcx LpuqrGt viber_image_٢٠١٩-٠٦-٢٧_٢١-٣٩-٢٥

پ.ا

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.