ستاندەر
یەکێتی نیشتیمانی بۆ ڕازیکردنی پارتی دیموکرات جارێکیتر کاندیدەکانی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەگۆڕێت،بەرپرسێکی یەکێتیش بە ناوی غەیاس سورچی ئاشکرایدەکات بۆ تەواوكردنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت یەکێتی بریاریداوە كە سێ كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك بداتە پارتی.ئەمە لە کاتێکدایە یەکێتی نیشتیمانی لە دوای ڕوداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەر ناوی چەندین کاندیدی پێشکەش بە پارتی کردووە بۆ ئەوەی پارتی ڕەزامەند بێت بە دانانیان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەڵام پارتی هەموویانی ڕەتکردۆتەوە.