ھەولێر لەقەیرانی ئاودا:

لەلایەن ستاندار Posted on 299 جار بینراوە

پەری مامەسێنی

چارەسەرنەکردنی کێشەی بێ ئاوی دۆسێیەکی بێ پلانە، کەحکومەتی ھەرێم ساڵانێکە ناتوانێت کۆتایی پێ بێینێت، کە پێداویستیەکی گرنگی ڕۆژانەی خەڵکە. ساڵانە لەگەڵ ھاتنی وەرزی ھاویندا بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی ناو شار و ناحیەکانی دەوربەری ھەولێر توشی قەیرانی بێ ئاوی دەبن بۆ ماوەیەکی درێژ. ھەرچەندە ئەمساڵ بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو ڕێژەی باران بارین زیاتر بووە. دەتوانین بڵێین بەڕێژەی سێ ھێندەی ساڵی ڕابردووبوو.

ئەمساڵیش تەنھا لەسنوری پارێزگای ھەولێر، ڕێژەی بارانبارین لەسەرەتای زستان تاکو مانگی سێی ئەمساڵ، کۆی باران بارین بەملم ٧٤٧.٤ بووە، بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو کەڕێژەکەی ٢٨٢.٦ بوو. واتا جیاوازی باران بارینی ئەمساڵ لەگەڵ پار ساڵ بەملم ٤٦٤.٨ زیاتربووە، بەڵام بەھۆی نەبوونی بەنداوی پێویست ڕێژەیەکی زۆری باران و ئاوی ژێر زەوی بەفیڕۆچووە.

بەنموونە، ئەمساڵ ئاوی بەنداوکان لە ٪۳۰ ڕێژەکەی زیادی کردووە .دووبار ئەم کێشەیەش بۆ کەمتەرخەمی حکومەت دەگەڕێتەوە، کەناتوانێ بەنداوی پێویست دروستبکات. تا لە زستان ڕێژەیەکی زۆر ئاو گل بداتەوە. تا ھەموو ساڵێک ھەمان کێشەو قەیرانی بێ ئاوی سەرھەڵنەداتەوە و ھاوڵاتیان شار بێ ئاونەبن، بۆیە گرنگەو دەبێت ئەو دۆسێیە ئامانجی ستراتیجی لە پێشینەی ئیدارەی پارێزگا بە تایبەت و حکومەتی ھەرێم بێت بۆ بنیاتنانی چارەسەری یەکجاری کێشەی بێ ئاوی لەناو ھەولێر و ھەرێمی کوردستان بەگشتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.