ئومێدەکانی تاک لەکابینەی نوێ دا؟

لەلایەن ستاندار Posted on 233 جار بینراوە

دلێر حسێن پیرۆمەری

ھەرێمی کوردستان لەسەروبەندی پێکھنانی کابینەی نوێ حکومەت بەچەندین قۆناغ گوزەری کردوە، دواقۆناغ کەھەرێمی کوردستانی پێ تێدەپەڕێ سوێند خواردن و دەست بەکاربونی کابینەی نوێیە لەئایندەیەکی نزیک کەقۆناغێکە زۆرترین قسەوباسی لەسەر دەکرێ لەلایەن تاکەکان بەجۆرێک بەشی زۆری تاکەکانی ئەو کۆمەڵگاییە بونەتە شڕۆڤەکاری سیاسی و ئابوری دەردەشەی پێکھێنانی کابینەی نوێ دەکەن بەشێکیان بەئومێدەوە لە کابینەی نوێ دەڕوانن لایان وایە گۆڕانکاری جدی لەکۆی پرۆسەی سیاسی دەکرێ ،بەشکی تر بەپێچەوانە بیر دەکەنەوە لایان وایە تاکە گۆڕانکاری گۆڕینی دەمو چاوەکانە نەک ئەقڵ ودید و تێڕوانین وفەلسەفەی حکومڕانی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی .

تاکی کورد ھەقی خۆیەتی بەگومانەوە بڕوانێتە پرۆسەی حکومڕانی وسیاسی لەھەرێمی کوردستان چونکە نەمێژوی حوکمڕانی سیاسی و ئیداری نە دەستکەوتەکان زۆرن تاھاوکاربن بۆئەوەی ببنەجێگای شانازی بۆتاکەکان بەبەراورد بە تەمەنی حوکمڕانی کاربەدەستان لە ھەرێمی کوردستان .

بۆڕواندنەوەی نائومێدی تاک و گێڕانەوەی ئومێد ھەرچی زووە کارنامەی کابینەی تازە بەجۆرێک بنوسرێتەوە ڕەنگدانەوەی تاکەکان بێت لەسەرجەم سێکتەرە جیاوازەکانی حکومڕانی ،جیاواز بێت لەکارنامەکانی تر پێوستە قۆناغی سەر کاغەز تێپەڕێنێ بەمەیدانی بچێتە بواری جێ بەجێ کردن، کەبەجۆرێک ڕەنگدانەوە فرە حیزبی و فرە ئەقڵی بێ لامەرکەزی تەواو لەناو خودی کابینەکە دەستەبەرکرابێ بەبیری مەرکەزی شەخسی و حیزبی کار نەکرێت وە لەئایندە کاربکرێ بۆ کوردستانێکی بەھێز و ئارام و دادپەروەر وە ھەڵی کاردابین بکرێ وەک چۆن لەدروشمەکانی ھەڵبژارن بیان کردبو چی ئەبێ بۆتەنیا جارێکیش بێت لەگەڵ دروشمەکانی خۆیان راستگۆ بن ،لەپێناو گێڕانەوەی ئومێدەکان وخزمەتی زیاتری ھاوڵاتی کەئەمە خەونی لەپێشینەی ھەمو تاکێکی وڵاتە ، بەداخەوە ئەمەبەر لەوەی خەون بێت مافی ھەمووھاوڵاتیکە خاوەنی حکومەتێکی بەھێز ودادپەروەر بێت تێدا مافەکانی بەرجەستە بێت لەروی شکۆ و خزمەتگوزارییەوە .

لەپێکھێنانی کابینەی نوێ حکومەت تاکی کورد زۆر ھیلاک و ماندوکراوە بەئەندازییەک خراوەتە حاڵەتی دوو دڵی کەھیچ ئومێدێکی بەکابینەی نوێ نەبێت ، چونکە کێشەکان ئەوەندەی لەسەر ڕقی کۆن و بەرژەوەندی شەخسی وحیزبی و فەرزی ئیرادەی یەکێتی وپارتی بونیاد نراوە ئەوەندە کار بۆ بەرژەوەندی گشتی نەکراوە .

تاکە تروسکایەک کەجێ ئومێدی ھاوڵاتیانە بەشداربونی بزوتنەوەی گۆڕانە لەکابینەکە بەجۆرێک ھاوکێشەکانی بیرکردنەوە بەئەقڵی بەرژەوەندی برابەشی حیزبی بگۆڕێت بۆ ئەقڵی بیرکردنەوە لەبەرژەوەندی گشتی ، کە بەرەوام دەبێت تەنانەت بۆئەمە ئامادەی ھەمو قوربانیێکە .

چاکسازی وئیدارەدانی زانستی تەندروست گەر بۆ ھێزەکان قورس و سەخت بێت بۆ گۆڕان پێچەوانەیە ،چونکە ئایدیاوفەلسەفەی دروست بونی گۆڕان لەسەر بنەمای چەپگەری وئاینگەری و رەگەز پەرستی قەومی نیە بەڵکو بناغە وپایەکانی دروستبونی گۆڕان لەسەر ئەساسی چاکسازی و داپەروەری کۆمەڵایەتی بوە لەلایەن ئەندازیارو بیرمەندی چاکسازوداپەروەری کۆمەڵایەتی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، بۆیە ھەرگیز گۆڕان لەوھێڵە گشتیانەی کەلەسەری دروست بوە لا نادات ، دەکرێ بەربەست و ئاستەنگی بۆ دروست بکرێ بەلام ناکرێ بێ ئیرادە و دەستەمۆ بکرێ ، گۆڕان ھەر ئەو ئیرادە بەردەوامەیە کە لەسەری دامەزراوە ،گۆڕان بۆخەڵک لەدایک بوە ھەر لەناوخەڵکیش دەبێ لەدەستەڵات بێت یان ئۆپۆزسیۆن خەمی خەڵک کاری لەپێشینەیەتی وسازش لەمافەکانی خەڵک ناکات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.