ئیسلامیەت بۆ شیفایە یان بۆ زینایە؟؟

لەلایەن ستاندار Posted on 578 جار بینراوە

عه‌زیز مسته‌فا

من سەرەتا دەمەوێت بە بەسەرھاتێک دەست پێ بکەم.
دەگێڕنەوە پێاوێک ھەبووە زۆر دڵ و نیەت و داوێن پاک خاوەنی ژنێکی میھرەبان و جوان و لەش و لار و پاک. پیاوەکە ژنەکەی لە چاوی خۆی خۆشتردەوێت. ھەر ئازارێک بە ژنەکەی بگات ئەو حەزدەکات خۆی ئازارەکە بکێشێ و کورد وتەنی خۆی بەڵا گێڕەوەی بێت. ڕۆژێک ژنەکەی نەخۆش دەکەوێ و توشی ئازارێکی ھەناوی بەھێز دەبێت مێردەکەشی لەتاوان چنگ پارچە دەبێت و بەدوای حەکیم و جارەسەر و شیفادا دەگەڕێ، توشی بەتوشی پیاوێکی نورانی و لەبنەبان زمان زان دەبێ ھەرسێ زمانی تورکی و عەرەبی و فارسی بەباشی دەدوێ و کوردێکی شەڕەم و پڕم دەلەوچێ. لە مێردی ژنەکە دەپرسێ: زۆر شپرزە دیاری بەدوای چیدا وێڵی؟
مێردەکە دەڵێ : خەریکە چرای ماڵم دەکوژێتەوە، ئاگردانی ماڵم ئاوی تێوەردەکرێ. پیرۆز خەریکە دەمرێ!
پیاوە نورانیەکە دەڵێ لەنیەتت تێگەیشتم لەوەزیاتر درێژەی مەدێ. خودا دەرگەی لێکردیەوە و لەمنت باشتر دکتۆرتر شێختر دەستناکەوێ بۆی مەگەڕێ ، دڵنیاتکەم شیفای من نەبێ دەمرێ!!
مێردەکە لە خۆشیان شاگەشکە دەبێت پێشوازی گەرمی لێدەکا و ڕێشمەی حۆشترەکەی دەگرێ و بەرەو ماڵ ھەنگاو دەنێ. فەرموو فەرموو دکتۆر – یا شێخ ھەڵکشێ بۆ سەرێ . لێناگەڕێ کەوشەکانیش دانێ بۆ تاریکایێ مل لێدەنێ. لەسەری ژورێ لێی دادەکوتێ.
ئاخای دکتۆر شیێخ قارداش دەفەرموێ: پەردە بگرنەوە لەڕوناکیدا نەفەحس باش دەردەکەوێ و نە شیفاش دێ. بسم اللە یا علی با نەخۆشەکە بێت . بەمێردەکە دەڵێت برای دینیم بەبێڕێزی ژنت بڵێ ئازاری پێبگات یان نارەحەت ببێ نەھی لێکراوە دەستی دکتۆر بگرێ.
خودا وای داناوە ھەرجارەی بەنەوعێک شیفا دێت. مێردەکە : بەڵێ یا شێخ خەفەت مەخۆ ڕوومان لەخودایە و جەمالی پاکت وەک خدری زیندەیە و انشااللە شیفا دێت.
نەخۆش دێنن جێ دەھێڵن دوای خوێندنەوەی چەند ئایەت و حەدیپ ێک بەدەنگی نەشازی دکتۆر یا شێخ ھاواری پیرۆز بەجنێودان و تف و نەعلەت ھاوتای یەکتر ھەڵدەکشێ. مێردەکە لەسەر بەرماڵ دەستەو دوعا لەو دەنگ تێکەڵە بەناشازی بەسۆزییە ڕادەچڵەکێ، گومانی زۆر دەکات بەڵام ھەردەیەوێ قەناعەت بەخۆی بێنێ. فریودان کۆتایی پێ نەھێنێ.
ھاواری ژنەکە دەکات ئارام بگرە پیرۆزگیان فەحسی دکتۆر تەواو دەبێ و شیفای شێخیشی بەدوادادێ ، خودا دەکا خدری زیندەمان لێ زویرنابێت شوکرانە بژێر بە پیرۆزگیان گەر لەبەر دەستی شێخ گیانیشت دەرچێ باش نیە بۆ ئەو دونیا شەھید دەبی و ئەو دونیات ناچێ.
پیرۆزی نەخۆش پڕبەدەنگی ھاوار دەکات: گەمژە مەبە ھەستە ڕاکە بسم اللە بکە و ھیچت پێناکرێ تەنھا پەردەکە لابدە کە مێردەکە پەردەی لادا چ زوڵمێک چ دەست درێژێک دەردەکەوێت. مێردەکە تەواو تەواو توشی شۆک بوو ئەوەی دەگوزەرێ تەواو پێچەوانەی واقیعی خەیاڵ و ئەندێشەی پاکی ئەو بوو. لەوکاتەشدا ھێشتا جورئەتی نەکرد کۆتایی بەو زوڵمە بەو دەست درێژیە بێنێ. زۆر شەرمنانە سەرکزانە پاسا و دێنێ و دەلەوچێ و دەڵێ ئاغای دکتۆر بەگ لەرەکەم جەنابی شێخ ئەوەی تۆ دەیکەی ناڵێم حەرامە بەڵام لە زینا دەچێ نەک فەحس و شیفا ھەرچەند ئێوە گەورەن و شارەزان بۆ ئێمەی نەزان نیە ڕەخنە گرتن و پلپەلێدان لە کاروکردەوەی پیرۆزتان.
دەبێ تاکەی ئەو شەرمنی و سەرکز کردنە ئەم زوڵم قبوڵ کردنە بەردەوامی ھەبێ. دەبێ تاکەی لۆمە و سەزنشتی برین بکرێ و دەستخۆشی لە خەنجەر و شمشێر بکرێ.
پێویستە ھەموومان ئەو ڕاستیە وەک ناوی خودا وەک پیرۆزی ئیسلام وەک پاکی پەیامی پێغەمبەر بزانین. کە شەھید بوونی کوردان (گەریلا – پێشمەرگە – شەرڤان) کەئەێحابەی سەردەمی خۆیانن. بەحەرام بە تاوان بەتێکچوونی تەواوی گۆی زەوی بزانین.
* ئەوەی پاسا و پینەی شڕ بۆ دوژمن ھەڵدەدورێ.
* ئەوەی بێدەنگی ھەڵدەبژێرێ یان پشت لەگەل و ڕوو لە دوژمن ھەڵدەبژیرێ.
* ئەوی ڕێگەی خەبات و بەرخودان بەردەدات پێ ناوێرێ. نەمرۆڤایەتیە نەدینداری و نە مەزھەبگەرای و نەھەرێمیە و نەناچەگەرایی.
* بەڵکو گەمژەییە و خۆ دۆڕاندن لەپێناو پارەو پارو خۆ گەوجاندن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.