ستاندەر
نوری حەمە عەلی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی و فەرماندەی میحوەری باشوور و ڕۆژئاوای كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕاگەیاندوە “دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشمەرگە دەگەڕێتەوە شوێنی پێشووی خۆی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، واتە پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بارەگاكانی پێشووی خۆی لە كەركووك”
نوری حەمە عەلی باسی لەوەش کردووە کە ڕۆژی یەکشەممە شاندێکی سەربازی عێراق لەکەرکوک بە سەرۆکایەتی لیوا ڕوکن سەعد حرب سەردانی میحوەری پێشمەرگەی کردووە و سەبارەت بە بارودۆخی کەرکوک و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە پرسی کەرکوک لەگەڵ پێشمەرگە کۆبۆتەوە.