پارتی و یەکێتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکوک بەشێوەی پەنجا بە پەنجا ڕێککەوتوون

لەلایەن ستاندار Posted on 288 جار بینراوە

ستاندەر

سەرتیپ وەیسی ڕۆژنامەنوس لە نوسینێکیدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە باسی لە ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی کردووە لەسەر پرسی کەرکوک، ناوبراو باسی لەوەکردووە کە پارتی و یەکێتی لەسەر شەش خاڵ ڕێک کەوتوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکوک کە یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی نێوانیان، دابەشکردنی پۆستەکانی ئەو شارەیە بەشێوەی پەنجا بە پەنجا.

سەرتیپ وەیسی دەشڵێت هەردوک لایەن ڕێککەوتوون لەسەر دانانی “تەیب جەبار” وەکو پارێزگاری کەرکوک لەسەر پشکی یەکێتی، لەکاتێکدا ناوبراو بەشێوەیەکە بەیەک چاو سەیری لایەنەکان دەکات و تاڕادەیەکی زۆریش کەسێکی بێلایەنە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.