چەند سەرنجێک لەسەر کابینەی نۆ:

لەلایەن ستاندار Posted on 293 جار بینراوە

ڕاوكه‌ر ڕه‌شید

دوای ۲٨۳ ڕۆژ واتە ۹ مانگ و ۱٤ ڕۆژ لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان.دواجار حکومەتی ھەرێم بەبێ وەزارەتی سامانە سروشیتەکان پێکھات بەشێک لەخەڵک ئومێدی لەسەر ئەو کابینەیە ھەڵچنیوە و بەئومێدەوە لێی دەروانن بەشێکی زۆریش زۆر بەڕەشبینیەوە سەیردەکەن منیش یەکێکم لەو کەسانەی کە ئومێدم پێی نیە لەبەرئەم ھۆکارانەی خوارەوە.

یەکەم: ھەر لەسەرەتای دەنگدان بە کاندیدانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی گیانی تۆلەسەندنەوە لەلای بەشێک لەپەرلەمانتارانی پارتی بەدیارکەوت و دەنگیان بەجێگری سەرۆکی حکومەت نەدا لەتۆلەی ئەوەی فراکسیۆنی یەکێتی پێشتر دەنگیان بە سەرۆکی ھەرێم نەدابوو.

دووەم: باڵی دەست ڕۆیشتووی یەکێتی بەشداری حکومەتی نەکردووە بەڵکو سەرجەم وەزیرەکان و سەرۆکی پەرلەمانیش لەباڵی ناوەندی بریاری پێشون واتە بالی دکتۆر بەرھەم و کۆسرەت رەسول.بۆیە باڵی دەست ڕۆیشتووی یەکێتی ھەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت کێشە بۆ حکومەت دروست بکات.

سێ یەم: بەشی زۆری وەزیرەکان پسپۆریان لەگەڵ پۆستەکانیان ناگونجێت تەنانەت ھەندێک ناوی زۆر سەیری تێدایە.

چوارەم: تا ئێستاش مەلەفی نەوت و ئەنجومەنی ئاسایش لەنێوان سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ھەرێم مشتومڕی زۆری لەسەرە ھەروەکو بینیمان حکومەت بێ وەزیری سامانە سروشتیەکان متمانەی پێدرا ئەوەش سەلمێنەری ئەو ڕاستیە.ھەرچەندە مەلەفی نەوت و وەزیرەکەی تەنھا پەیوەست نیە بە ھەرێمی کوردستان بەڵکو ڕەھندێکی ھەرێمایەتیشی ھەیە

پێنجەم:لەدوای ڕیفراندۆم ھەرێمی کوردستان ئەو پاڵپشتیە نێودەوڵەتیە نەماوە،تەنانەت ھەندێک ئامەژە بۆ ئەوە دەچن کەپلانێکی (ئێرانی-تورکی-عێراقی ) ھەبێت بۆ زیاتر فشارخستنە سەرھەرێم و بچوک کردنەوەی ئەوقەبارە فیدرالیەی کە ھەیەتی.
R.R.B

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.