گومان ده‌كرێت لایەنێکی کوردی لەپشت خۆپیشاندانەکانی دوێنێی کەرکوک بێت

لەلایەن ستاندار Posted on 280 جار بینراوە

ستاندەر

ئازاد جۆڵا ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیە گشتیەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە “خەڵک”ـی ڕاگەیاندووە کە مەترسی هەیە لایەنێکی سیاسی کوردی لەپشت خۆپیشاندانەکانی دوێنێ هەینی کەرکوک بێت بۆ دواخستنی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی دانانی پارێزگار.

ئازاد جۆڵا باسی لەوەش کردووە کە ڕاستە عەرەب و تورکمان کێشەی مەزهەبیان هەیە و تورکمانەکانیش لەلایەن تورکیاوە هاندەدرێن، بەڵام سەرجەم لایەنەکان بۆ دژایەتیکردنی مافی کورد هاوڕا و کۆکن کە دانانی پارێزگارە. ناوبراو وتوشیەتی مەترسی هەیە لایەنێکی سیاسی کورد لەپشت ئەمەوە بێت، چونكە بەشی زۆری ئەو سەرۆك عەشیرەتانەی بەشداربوون لەخۆپیشاندانەكە لەهەولێر شوێنی تایبەتیان هەیە و دواتریش لەدوای خۆپیشاندان گەڕابوونەوە بۆ هەولێر.

ئەوە لەکاتێکدایە ۱۱ی ئەم مانگە پارتی و یەکێتی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، کە هەردوو لایەن ڕێککەوتوون لەسەر دانانی تەیب جەبار وەکو پارێزگاری نوێی کەرکوک.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.