دەسەلاتی سیاسی و نەوت و داگیرکاری !

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە

نەژاد ڕەسول

حکومەت لە بەردەم خەیالی چاکسازی .
دەسەلاتی سیاسی لەبەردەم چەندین گوتاری ناکۆک دان،ناکۆک لەدابەشبوونێکی خەیال و عەقلی سیاسی دژ بەیەک لەناو ئەم دابەشبوونانەدا شوێنی هەموو بوارێک هەیە بۆ بەرهمهێنانی بەرژەوەندیەکان تەنها نەتەوە نەبێت.دەسەڵاتی سیاسی گەر سەرلەنوێ لە دارشتنەوەی عەقڵ و یاساو رێساکان دابێت بۆ دەستەمۆکردنی ئینسانەکان ئەوا هەلەیەکی مێژووی خۆکوژی دوباڕەدەکاتەوە بەتایبەت دوای رێفراندۆم و قەیرانەکانی هەرێم .
بۆیە ئینسانی کوردی دەبێت خالی جەوهەری و بنەرەتی بێت لەمامەلکردن لەگەلی وەک ئینسانێکی خاوەن ماف و یەکسانیەکان دوور لەئەندامی بوونی بۆ حزب و خێزانە سیاسی و عەشیرەتگەری و ناوچەگەری دا.گۆرینی مێژووی ناشیرینی رابردوو کەنوقمی دونیایەک لە بێ ئومێدی و گەندەلی و نادادی کۆمەلایەتی بووە،لێکترازانێکی گەورەیە لە مێژوو ،ورەمزە سیاسیەکانی ناو ئەم مێژووە دروستکردوە، کۆتای هێنانە بە مەسلحەتی حزبی و نوخبەیەکانی دابرانی ئەم مسلحەتانەیە لە رەهەندە نەتەوەی و ئینسانیەکان بوار بە سەرزەمینێکی نوێ ئەدات .
مێژووی دوای ڕاپەرین مێژوویەک نیە بەرگری لێبکرێت لەفسادی سیاسی و ئەخلاقی و ئابووری ، دورکەوتنەوەیەکی زەق بووە لە نێوان زمانی سیاسیەکان و زمانی خەلک ،زمانێکی پر نوقسانی بووە ،بەفعلی لەکوردستان کار لەسەر ترسناکردن و وێراکردنی سەرجەم بەها و ماناکانی ئازادی و ئینسانی بوونی کورد کراوە،بۆیە ئەرکی دەسەلاتی سیاسیە دۆخە کۆنکڕیتیەکان وەلانێن.
لایەنی دووەمی پەیوەست بە (نەوت) ک هیج سەرچاوەیەکی ئابووری وەک نەوت کاریگەری بەسەر ئاشتەوای کۆمەلایەتی و چاڕەنووسی هاولاتیان و ئەوانەی سبەش لەدایک دەبن پەیوەستە دەبن بەبەنەوت ، تێکەل بوونی ئابووری نەوت بە دەسەلاتێکی سیاسی نابەرپرس بوواری چاکسازی و خۆشگوزەرانی و دروستکردنی بەهەشت ناهێلێتەوە بەلکو کۆمەلگا هەژاردەخات ،و سیاسیەکان پاڕەداردەکات.
بۆیە شێوازەکانی خاوەنداریەتی کەرتی نەوت بۆ ئەم بوارە بەم شێوەیە لە دونیای نەوتدا.
1-خاوەنداریەتی حکومی ئەمەش نیشتمانیە بەلام سوود و قازانجی تەواوی کۆمەلکای تێدا نیە.
2-خاوەنداریەتی خێزانی وەک سعودیە و کوێت و ولاتانی کەنداو ،بنەماڵەو خێزانەسیاسیەکان خاوەن گرێبەست و کێلگە نەوتیەکانن ،بەمەش هاولاتی لەژێر رەحمەتی ئەم دەسەلاتە سیاسیە دەبێت.
3-خاوەنداریەتی کۆمپانیاکان وەک لە رۆژئاوا هەیە لەرێگای باج واتە کۆمپانیاکان باج ئەدەن بەدەولەت .
4-خاوەنداریەتی هاولاتیان وەک الاسکا راستەوخۆ هاولاتی تێدا سوود مەندە
بۆیە هەرێمی کوردستان لەسێ خالی یەکەم نزیکە ،لەکاتێکدا لەهەڕێمی کوردستان گەندەلی کێشە هەڕەسەڕەکیەکەیەتی بەشێکە لەترسی سوتاندنی ئایندەی نەوەکان بەهۆی ئەو تاریکیە گەورەیەی لە دەوری کەرتی نەوتە.
کەرتی نەوت لەتەواوی ولاتان راستەوخۆ پەیوەستە بە دیموکراسی و خۆشگوزەرانی و کڕانەوەی سیاسی بەمەرجێک دەسەلاتی سیاسی لەبواری ئابووری دا جیابکرێتەوە.
دروستکردنی خاوەنداریەتی لەسەر بنەمای هاولاتی بوون بوار بەوەدەدات سوود مەندی سەرەکی هاولاتی بێت ،دەولەت لەرێگای باج ئەم جۆرە ئەڕک و مافانە رێک دەحات دوور لەبەکارهێنانی بۆ بێدەنگکردن و سەرکووتکرڕن و کرینەوە و ترسناندن و مۆنۆپۆلکردنی میدیا و زانکۆکان ،بۆیە سەرەتای چاکسازی لەولاتە نەوتیەکان کە بربرەی پشتیانە کەڕتی نەوتە بەمەش بوار بەجاودێریکرن و محاسەبکڕدن و چۆنیەتی هەلسوکەوتکڕدن لەگەل ئەم برهەم و داهاته دیاری دەکات بەپێچەوانەوە لاشەی حکومەت هەلاهەلا دەکات.
پرسی داگیرکاری !
خەیالی حزب و حکومەت و پرسی داگیرکاری گەراندنەوەی سەردەمی انتداب وصايا:

خیالی خەونە لۆکالیەکانی حزبی کوردی لە ئاستێکی پر بەزەیدایە ،ستراتیژە لۆکالیەکانی بریتی بێت لە کرینەوە ،ترساندن ،کوشتنی رۆژنامەنووس پلە دابەزاندن خۆ لال کردن و کوێرکردن و گوێ نەگرتن ،بۆیە سروشتی حوکمرانی کوردی سەرەتای ژمارەیەک نیگەرانی لەسەر پاشە رۆژی هەڕێمی کوردستان لێ دەکەوێتەوە بەهۆی نەبوونی ئامادەکاری بۆ بەرپاکردنی جەنگێکی زهینی و هزری و رێکخراوەی سیاسی و ئابووری و کەلتوری و کۆمەلایەتی ،بەلکو بەڕەهاکردنی بەرزکڕدنەوەی بە سەر هەموو پێکهاتە کۆمەلاتیەکاندا.کایەکانی سیاسی لە ئەزموونی حزبدا خولقێنەر نەبوون خاوەن ئەلتەرناتیف و کۆمەلێک ئەلقەی وون بوون ،بۆیە جومگە سەرەکیەکانی بارگاووی بوون بە فەزایەکی سیاسی رووتی بێ بنەما لە هەموو ئەلف بێیەکی زانستی سیاسی ،و سیاسەتێکی شەپرێو و داهێزراوە و پشت ئەستوور بەچاوبەسەتیی بۆیە حزبی کوردی بەم دۆخە ئاوێزان بووە، دەرەنجام واقعی ئێستای کوڕدستان لە دیوەخانەیەکی حزبی دەچێت چەند ئاغایەکی سیاسی دژی پابەستی سەرخستنی سیاسەت نین ،بەلکو بزوتنە سیاسیەکان بۆ تازەگەری لەخەیادلدا تەسلیمی پرۆسەیەکی بێماناترین تەمسیلی قێزەوەنی ئابووری و کۆمەلایەتی و فەرهەنگی هێزەهەرێمایەتیەکان کەوتوون .دواجار دەبێت چاوەرێی رەحمەت و بریارەکانی زلهێزەکان بین لەسایەی غیابی لایەنی کەم ئیجماعێکی نیشتمانی بەلکو بریتیە لە پلانی حزب و هەنگاو و هەژموونە کیسەلیەکانیان .
بۆیە لەگەل زیادبوونی بەرژەوەندی زلهێزکان چانسی خەیالی حزبی کوردی زیاتردەبێت و سیاسەتی مورومۆنی حزب بۆ کۆمەلگا زیاتڕ خۆی نمایش دەکات،گروپە شرەخۆرە و راوورووتەکانیش زیاتر هەولی لەناوبردنی دونیای دیموکراسی و کڕانەوەو ئازادیە تاکەسی و سیاسیەکان دەدەن ،هەموو ئەمانەش بە پەنجە مۆرو و دەستڕاگەیشتنی گڕوپەکانی ناو خێزانەسیاسەکانن .
بەم جۆرە خەیالی حزبی کوردی لە ئاستی پەتا دایە !
و بەرژەوەندی هەرێمایەتی و زلهێزەکان لەئاستی کۆنترۆلکڕدنی پێگەی جیوستراتیجی و جیۆپۆلۆتیکی هەرێم دایە، ئەمەش لەسەر بنەماو بناغەی ئەزموونی مێژووی و سیاسی دا ،بۆیە بەرژەوەندی هاولاتیان لە ژێروژوورکردن دادەبێت.
زلهێزەکان قۆناغی تێکدانی ژێرخانی فیزیکی و ئابووری و کۆمەلایەتی سەرکەوت و بوون ،قەلسیی ناوخۆی هەرێم لەناو بژاردەیەکانی زۆرە ،بۆیە زلهێزەکان لە رێگای بووکە شووشەکانەوە سیاسەتەکانیان جێ بەجێ دەکەن ئەمەش هەولێکە بۆکالکڕدنەەی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.