بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بغداد کاتکوشتن لە سودی هەرێم نیه

لەلایەن ستاندار Posted on 336 جار بینراوە

ئارام هادی

لەمێژووی نوێی عیراقدا هیچ سەرۆکوەزیرانێک هێندەی (عادل عبدالمهدی) خەمخۆری کورد نەبوە، هاوکات نەرمیشی لەبەرامبەر کورد نەنواندوە، لەو ڕێککەوتنەی بۆ ئەمساڵی 2019کراوە لەنێوان هەرێم و بغداد بەبێ ڕادەستکردنی نەوت موچە بنێرێت، ئەمەش لەکاتێکدا تا ئێستاش یەکلا نەبۆتەوە تا هەڵبژاردنی ئایندەی عیراق لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە یان نا؟، چونکە ئەو خاوەن پاڵپشتی یەکی پتەو و خاوەن کوتلەیەکی بەهێزی پەرلەمانی نیە، بونی بە سەرۆکوەزیرانیش لە ئەنجامی ڕێکنەکەوتنی کوتلە شیعیەکانەوە بو.

ئێستاش عەبادی لە نەجەف و کەربەلاوە خەریکی سازدانی مانۆڕێکی سیاسیە بۆ لابردنی عادل عبدالمهدی و بونەوە بە سەرۆکوەزیر، هاوکات پشتیوانیەکەی موقتەدا سەدریش وەک گەورەترین کوتلەی عیراق بۆ سەرۆکوەزیری ئێستا چەند مانگێکیتر کۆتایی دێت و ئەگەری خۆپیشاندانی فراوان و لابردنی عادل عبدالمهدی و کودەتای سپی هەیە ڕوبدات.

وەفدێکی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیش، وەک نیەت پاکی بۆ چارەسەری پرسە هەڵواسراوەکانی نێوان (هەولێر-بغداد) ئێستا لەبغدادن، پێویستە ئەم وەفدە بە زوترین کات چارەسەری پرسە هەڵواسراوەکان بکات و هەوڵی ڕێککەوتنێکی فراوان و ستراتیژی دوورمەودا بدات لەگەڵ بغداد، بۆئەوەی لەداهاتوو هەرکێ دەسەڵاتی گرتە دەست توانای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکەی نەبێت، باشتریشە ئەم ڕێککەوتنە بە ئامادەبونی لایەنی سێ یەم (ئەمریکا یا بەریتانیا)بێت، وەک دەستەبەری کارپێکردن.

وەک زەمینە سازی بۆ هاتنی وەفدەکەی هەرێمیش، هەردوێنێ و ڕۆژێک بەرلە گەیشتنی وەفدی هەرێم، بە هەوڵی سەرۆککۆماری عیراق، لە کۆشکی سەلام کۆبونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی عیراق بە ئامادەبونی لایەنە سیاسیە عیراقیەکان کراوە و چەند تەوەرێک قسەی لەسەر کراوە، کە یەکێک لە تەوەرەکانیش هیواخواستن بوە تا هەرچی زووە ڕێککەوتنی نێوان (هەولێر-بغداد)، بێتە ئاراوە.

نازانرێت ساڵی ئایندە عیراق چی بەسەردێت، وەک ئێستا دەمێنێت؟، ئایا عادل عبدالمهدی لە سەرۆکوەزیریەکەی بەردەوام دەبێت؟، تا چەند کوتلە شیعیەکانی پەرلەمان دان بەخۆیاندا دەگرن و بێدەنگ دەبن لەسەر ڕادەستنەکردنی نەوتی هەرێم بە بغداد؟، یاخود گرنتی چیە تا عیراق بەو نیمچە هێمنی یەی ئێستا بمێنێتەوە؟، ئەمەش لەکاتێکدا لە هەفتەی داهاتوەوە خۆپیشاندانێک لە پانزدە پارێزگای عیراق بەڕێوەدەچێت!!، ئایا خۆپیشاندەران لەکابینەی ڕابردوو دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان بڕی و چونە پەرلەمان، ئەمجار دەچنە کوێیتر، بۆیە زۆر پێویستە شاندی حکومەتی هەرێم بە ڕەچاو کردنی دۆخی هەستیاری عادل عبدالمهدی و عیراق پەلەبکات لە ڕێککەوتن لەگەڵ بغداد، ڕەنگە لەداهاتویەکی نزیک دەرفەتی ئەو ڕێککەوتنە نەبێت کە ئێستاهەیە و کات کوشتن لە سودی هەرێم نیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.