زمانی زللـە لەگەڵ تورک.

لەلایەن ستاندار Posted on 258 جار بینراوە

هێرش عەبدولڕەحمان

جارێکیان دوو قوتابی دکتۆرای تورک خۆیان کرد بە نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە واشنتن، کۆتایی دەوام بوو، من و قوباد مابوینەوە، ووتیان ئێوە کێن لیرەن ؟ وتمان سەیری سەر دەرگاکە بکەن، ووتیان بینیمان، بەس ھاتوین پێتان بڵێین ئێمە زۆر گەڕاین لە گۆگڵ شتی وامان نەبینی، ناوی ھەرێمی کوردستان بێت، ئێوە بەشێکن لە ئیمپراتۆری عوسمانی، واز لەو جیاکارییە بێنن و خۆتان فێری تورکی بکەن، ئەوە ڕێگا ڕاستەکەیە.!

منیش ووتم ئێوە قوتابی دکتۆران، وا بێ عەقڵن ئەی نەخوێنەوارەکەتان چۆنە ؟! بانگی سکویرتیەکەم کرد، ووتم ڕێگایان نیشان بدەن لەکاتی ھەڵسان ئاڵاکەیان دەرکردو کەوتنە دروشم ووتنەوە بەسەر ئەتاتورک و تورکیا و قسەی ناشیرین بە کورد.

هەر جارێک لە واشنتن کورد خۆپیشاندانبکات، ٢٠ تورک بە ئاڵاوە دێن بۆ تێکدانی. تورک لە ھەر شوێنێکبێت بڕیاری خۆی داوە بەرامبەر تۆ، ئیتر تۆش دەبێت بایی ئەوە عەقڵت ھەبێت کەتورک تۆی قبوڵ نیە، زۆرینەکەی وا بیر دەکاتەوە، ئەو تورکەی بە سەر تۆدا خۆی فەرز دەکات لەسەردەمی ئەسکەندەرا پیشەیان تەنیا حەمام گەرمکردن و مەساج بووە، بەس چونکە یەکگرتوون گەیشتون بەو ڕۆژە، کە ھەموو کەس رەت دەکەنەوەو بە بێگانەی دەزانن.

من دۆستایەتی فارس و عەرەبم پێ باشترە بە بەراورد بە تورک، کوردی ھەرێم خۆی وایکردوە تورک ڕێز لەبونی نەگرێت، بوردومانت دەکات، ئەتدۆشێت، ئابوریەکەی بەندە بەو کڕین و فرۆشتنەی ھەرێم و تورکیا. بەلام تۆ ھەر ھەلسوکەوتی لەگەلدا دەکەی! باشترین کار بەرامبەر تورک بکرێت، وەک ترامپ دیوارێک دروست بکەی ھیچ پەیوەندیکت لەگەڵیان نەمێنێت. ئەمانە پیاوی ئەوە نین درواسێتبن، کە زللـەیەکی لێدای، تۆ دەبیت زللـە بارانی بکەی، کە کەسێکی لێ کوشتی، دەبێت دەیانی لێ بکوژیت. ئەوە ئەو زمانەیە کە تورک لێی تێدەگات.!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.