توركیاو بەرەی توركمانی و ناحەزانی كورد دلتەنگن بەو سەركەتنەی مادەی 140

لەلایەن ستاندار Posted on 255 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی دادگای فیدرالی بڕیاڕیدا كەمادەی 140 مادەیەكی دەستوریەو هێزی ماوە ، لایەنە عەرەبە شۆڤینیەكان و بەرەی توركمانی هاتنە دەنگ دژی ئەو سەركەوتنە بۆ گەلی كوردستان ، لەلای خۆشیوە تاریق حەرب بەتەنگەتاوی هاتە دەنگ و ووتی جیبەجیكردنی مادەی 140 سەرەنجامیكی نابیت ،لەلایەكی تریشەوە وەزارەتی دەرەوەی توركیا نیگەرانی خۆی گەیاندۆتە عیراق و بەرەی توركمانی ڕاسپاردوە دژی ئەو هەنگاوە بوەستێت ،ئەگەری زۆرە لایەنە دەولیەكان دەست خۆشی لەدادگای فیدرالی بكەن بۆ ئەو هەنگاوەیان .

مادەی 140 3 قۆناغەو دەستكەوتی گورەی دەستوریە بۆ گەڕانەوەی ناوچە دابڕێنراوەكان بۆ كوردستانی دایك ، بەلام ناحەزانی كورد دەیان ووت ئەو مادەیە بەسەر چوە ،جاریكیان بە هەلەیی سەرۆكی هەریمی كوردستانیش ووتی ئەو مادەیە تەواو بوە(ئەوكاتە بوو كە تەواوی ناوچەكە كەوتەوە ژێر دەستی هیزی كوردستان)هەندێ لەمامۆستای زانكۆو نوسەرو ڕەوشەنبیر لایەنگریان كرد ، شایانی ووتنە لەكۆنەوە زۆربەی دانوستانەكانی كوردو بەغدا بەهۆی كەركوكەوە دەوەستان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.