حاجی قادرەکان خاک جێ دێلن!

لەلایەن ستاندار Posted on 208 جار بینراوە

نەژاد ڕەسول

حاجی قادریی کۆیی لەنێوان خەلک و دەسەڵات.
هەلاتنی حاجی قادری کۆیی هەلاتنێکی ئاسای نیە ،مێژوویەک نیە قسەلەسەر جوانی ئەم جێ هێلانە بکات،دونیای حاجی دونیایەک بوو پربوو لەخەمخۆری سەرنج دان بووە بۆ ئازارەکانی کۆمەلگا،دونیایەک نەبووە پر بووبێ لە بێدەنگی و شەرم و گوێرایەلی، بەلام کومەلگا و دەسەلات پێچەوانەی خواست و سەرنج و خەمخۆریەکانی حاجی دەبێت و کۆمەلگا کۆمەلێک و روویان لە شێخ و سەردەست و دەست رۆیشتووەکانی ئەم زەمان دەبێت بۆیە حاجی غوربەت و هەلاتن هەلدەبژرێ وەک رۆشنبیرو نووسەر و شاعیرانی دی.
ئەم هەلاتنە هەلاتنێکی سروشتی نیە ،بەلکو دیاردەیەکە لەکۆی مێژووی سیاسی و کۆمەلایەتی و کەلتوری ئێمە رەگی هەیە ،بۆیە دوبارە خوێندنەوەیەکی وورد لە تێروانین و ئایدۆلۆژیاو کەلتوور و فەرهەنگی ئێمە جەسپاوە.
بۆیە قسەکردنە لەسەر ئەخلاقی سیاسی دوارۆژی ئێمە ناکرێ مێژوویەک بەناکاملی بەجێی بێلین ، ناکاملی هۆکارێکە بۆ گەورە بوون و تێکجوون و شپرزەی ژێرخانی فکری ئێمە، ناکاملیە بۆ نەبوونی خەوونی گەورە ،نەبوونی پرۆژەیەکی مێژووی مەزن.
حاجیەکانی ئێستاش بە مودیلێکی دی لەناو کۆمەلگای ئێمە بێ ئەرزش کراون ،بەهەمان شێوە تووشی ڕاچلەکینێکی گەووورە دەبن، حاجیەکانی ئێستا خاوەن معرفەیەکی فکری نوێبوونەوەن ، حاجیەکانی ئێمە رەنگ و سیمای زۆریان هەیە خاوەن نەخشەکێشانێکی ریشەین بەڕامبەر بێدەنکی کۆمەلگا.
رۆشنبیرانی کورد لەحالی ئێستادا بەدوای جەوهەری ئەو پرسیارەن ئایا ئەوان دەکرێ وەک حاجی قادری کۆیی ئازدا بن یان ئەوان نازانن دیلن یان ئازادن، شانسی ژیانیان هەیە یان شانسی مردنیان زیاترە لێرە وشەکانیان کۆیلەی چ هاوکێشەیەکی قوسی نائومێدین.
ئەم تێکەلکێشیەی رۆشنبرانی ئێمە بە ئەندازەیەکی زۆر ترسە لەهەلاتنێک و کۆچ و جێ هێلانێک بەلکو ترسی فەنابوونێکی گەورە و لەقولایی ناخیان دا شەپۆلێکی گەورە لەترس و بێ دەنگی دەروێنێت.

بۆیە حزبی کوردی لەم قۆناغەدا رۆلی کۆمەلگای ئەو سەردەمەی حاجی دەبینێت ،وێنەی ترسنۆکی حزب جێدەهێلێێت کەبەر چاوی حزب نیشتمان بەدەست سەردارە وەهمیەکانی خاک و ئاو و نانی رۆلەکانی رادەپێچڕێن بۆ فەنابوون بەلام حزب کەخاوەنداریەتی کۆمەلگا دەکات بێدەنگەو راستەوخۆ هۆکارە بۆ هەڵاتنی (حاجی قادرەکانی ).
بۆیە شا تاوانێک لێرە باسی مێژوو چەندین سەدەی ئێمە دەکات کەچۆن بوونەتە چەتر بۆ تاوانە بچووکەکانی دی.
بەهەمان شێوە پەرچەکردارەکان لاواز و ستت و دەستەمۆن ،بەلکو لەسەر هەمان رێتم و ئاوازی ستەم جوڵەدەکەن .
بەمەش پانتایەکی فڕاوان لەبێدەنگی و هەلاتن سازدەکەن،عەقشقێکی گرێدراوی کۆیلە بوونە بەکەلتووری سیاسی و کۆمەلایەتی و معڕفی ئێمە !
ترسێکی گەورەیە لەگەورەبوونی حزب و خێل و گروپ، تائەندازەی ئەوەی کۆمەلگا لەسەر تەرمی تاکەکانی یەکانگیرێکی درۆزنانە خۆی دەربخات و بژێت.
دواجار حاجیەکانی ئێرە پێویستیان بەوەرزەکانی ژیان هەیە بۆئەوەی چیتر رێگای هەلاتن و غوربەت هەلنەبژێرن لەئێستا جگە لەکەنال و کەرنەڤال و رەشەبا سامناکەکان کەپریەتی لە بێ هودەی بۆ نوخبیەکی وەک حاجی قادری کۆیی هیچی دی نین .دواجار کورڕستان لەبەردەم دوو کەنالی جیاوازدایە کەنالێک بەشێکی کەمی کۆمەلگا و حزب ،حزب وەک سیاسەت و ئابووری و فەرهەنگ دەبینێت و حاجی قادر ی کۆیی و حاجیەکانی دیکەنابینا دەکات ،بۆیە تراژیدیای گەورە و گەورەتر شوێن هەموو ئومێدەکان دەگڕێتەوە گەڕ حاجیەکان دوباڕە هەل بێن و غوڕبەت هەلبژێرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.