ستاندەر
تابلۆیەکی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرکۆماری پێشووی عێراق لە دەروازەی سەرەکی زانکۆی سلێمانی هەڵواسرا.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تابلۆیەکی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری پێشووی عێراق لە دەروازەی سەرەکی زانکۆی سلێمانی هەڵواسرا، ئەمە لە کاتێکدایە چاودێران و ڕۆژنامەنووسان ڕەخنە لە پارتە دەستەڵاتدارەکان دەگرن لەسەر بە کارهێنانی شوێنی گشتی بۆ مەرامی سیاسی حیزبی و شەخی.
بەشێک لە جاودێرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەی ئەوە لە یەکێتی دەگرن، کە شاری سلێمانیان تەنیووە لە وێنەی جەلال تاڵەبانی و هەولێریشیان تەنیووە بە وێنەی مەسعود بارزانی.
هەروەها چاودێران دەڵێن “ئەم جۆرە کارە تەنها لە وڵاتە دیکتاتۆر و خۆسەپێنەکان ڕوودەدەن”.
ب.ئ