ئابڵوقەی سەر کەمپی کوردانی باکوور لە مەخموور بەردەوامە

لەلایەن ستاندار Posted on 502 جار بینراوە

ستاندەر

ئابڵوقەی ئاسایشی پارتی لەسەر کەمپی پەنابەری کوردانی باکوور “شەهید ڕۆستەم جودی” لە مەخمور لە دوای ڕووداوی ١٧ مانگی ڕابردوو لە هەولێر کە تێیدا ئەندامێکی کۆسوڵخانەی تورکیا و دوو هاوڵاتی کوژران بەردەوامە.

دوای ئەوەی لە ١٧ مانگی ڕابردوو لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە ڕێستۆرانتێکی شاری هەولێر ئەندامێکی کونسوڵخانەی تورکیا و دوو هاوڵاتی کوژران، لەلایەن دەستەڵاتی هەولێرەوە ئابڵوقە خرایە سەر کامپی پەنابەری کوردانی باکوور “شەهید ڕۆستەم جودی”.

لەدوای ئەو ئەو ڕووداوەشەوە تاکو ئێستا لەم کەمپە ڕێگەی هاتووچۆی هاوڵاتیان بۆ هەولێر قەدەغەکراوە، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی هەزاران کرێکار لەو کامپەوە روو لە هەولێر دەکەن بۆ کارکردن، بەڵام ئەوە نزیکەی مانگێکە ڕیگەیان لێ گیراوە و بێ بەش بوون لە کارکردن و بژێوی پەیدا کردن.

ستاندەر بۆ بەدواچاوون لە گوزەرانی پەنابەران پەیوەندی کرد بە یەکێک لە دانیشتوانی ئەم کەمپە بە ناوی (س.ئ):

ئەو پەنابەرە بە ستاندەری راگەیاند ” ماوەی مانگێکە هیچ کەسێک لەم کەمپەوە ڕێگەی پێ نەدراوە بچیتە هەولێر جا بە هەر مەبەستێک بێت، بە تایبەت ئەو کرێکارانەی کەوا بژێوی ژیانیان لە هەولێر دابین دەکەن”.

هەروەها وتی ” چەندین نەخۆشی قورس پێویستی بە چارەسەر هەبووە لە هەولێر ڕێگەی پێ نەدراوە بچێت، بە ناچاری ماوەتەوە و هەر لەوێ بە چارەسەری کاتی چارە کراوە”.

س.ئ وتیشی ” بەڕێوەبەری کەمپەکە چەنیدن هەوڵی داوە بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە جارەسەر بکات بەڵام دەستەڵاتی هەولێر گوێی لێ نەگرتووە و تاکوو ئێستا هەموو هەوڵەکان بێ سوود بوون”.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.