ستاندەر
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی بابلۆ و باكورمانیان كرد لە دەڤەری زێباری سەر بە ئاكرێ.
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی تورکیا بۆردومانی گوندەكانی بابلۆ و باكورمانیان كرد لە دەڤەری زێباری سەر بە ئاكرێ لە پارێزگای دهۆك.
فڕۆکە جەنگییەکان ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج بەڵام تاکو ئێستا نەزانراوە کە ئۆتۆمبێلەکە چەند سەرنشینی تێدابووە و چیان لێهاتووە.
ب.ئ