ستاندەر
لە 2/10/2019 بەیانیكی(قیادەی قەومی حزبی بەعسی عیراق)دەرچوە سەبارەت بە دەستوری سوریا ، لەبەیانەكە داكۆكیەكی توند لەسەر یەكپارچەیی سوریاو ناسنامەی عروبی دەكات ، ئەوەش هەمان سیاسەتی سەدەی بیستی ناشیۆنالیزمی عەرەبە كە تیایدا ئەنفال وكیمیایی بەكورد كرا ، دەستوری پیشووتری سوریا 49جار ناوی عربی تیایە بەیەك ووشەش ناوی كوردی تیانیە ، ئەو بەیانەی حزبی بەعس دوای ئەوە دیت كە لەلایەن بەشیك لەسەركردایەتی كوردی باشورو رۆژهەلات دەگۆترا حزبی بەعس ڕایان گۆڕاوەوچەند جاریك دانیشتنیان لەگەل كرابوو وەك دۆزینەوەی بەدیلی حوكمڕانی ئیستای عیراق ،بەلام بەو ئارستەیەی ئەو بەیانە ئەو ستراتیجەی باشوری كوردستانی دەخست كە چەندە بەهەلە داچووینە .