ستاندەر
ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئومەی تورکی (پەڕلەمانی تورکیا) بڕیاری دا بۆماوەی ساڵێکی تر سوپای توركیا له‌نێو خاكی هه‌ردو وڵاتی عێراق و سوریا بمێنێته‌وه.
چاودێرێکی سیاسیش پێیوایە ئەو بڕیارە مەترسیدارەی پەڕلەمانی تورکیا بڕیارێکی نایاسایی و مەترسیدارە، چونکە ئه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی په‌ڕله‌مانی توركیا نییه بریاری وا بدات، ئه‌و بڕیاره هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر سیاده‌ی دو وڵات. لەهەمانکاتدا ئەو چاودێرە باسی لەوەش کرد کە ئەو بڕیارە مەبەست لێی خاکی کوردستانە لە عێراق و سوریا نەک خاکی عێراق و سوریا چونکە ئێستا سوپای تورکیا لە سێ پارچەی کوردستان باکور و باشور و ڕۆژئاوا بوونی هەیە، بەبێ ئەوەی سەربازێکی تورکی لە خواروی عێراق و سوریا بوونی هەبێت.