ئەنجوومەنی وەزیران دەیان بەرپرس لەکارەکانیان دوردەخاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 264 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەفەرمانێکی کارگێریدا بریاری دورخستنەوەی ٦١ بەرپرسی لەفەرمانگە و دامەزراوە جیاوازەکانی حوکمەتی عێراق راگەیاند، هۆکاری دورخستنەوەی ئەو کەسانە پەیوەندی هەیە بەنەبوونی فەرمانی کارگێری بۆبوون بەبەرێوەبەری گشتی، بەو هۆیەشەوە یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکان بەشێوەیەکى کاتى فەرمانگەکانیان بەڕێوەدەبەن، تا ئەوکاتەى کەسى دیکە بۆ ئەو شوێنە کاندیددەکرێن لەلایەن وەزیرە پەیوەندیدارەکان، یان سەرۆکى دەستەکانەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر تاوەکو ئێستا سەدان پۆست لەهەیکەلیەتی حوکمەتی ناوەندی پڕ نەکراونەتەوە، بەشێکی ئەم پۆستانەش پشکی کوردن، کەتاوەکو ئێستا لایەنەسیاسییەکان کاندیدیان بۆپێشکەش نەکردون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.