فۆرنپۆلیسی: ئەمریكیەكان سەرسامن بە بەرگری بەهێزی شەرڤان “بزانە دوێنێ ژەنەرال مەزلوم لەكوێ بوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 298 جار بینراوە

ستاندەر

پێگەی فۆرنپۆلیسی ئەمریكی راپۆرتێكی لەبارەی بەرگری شەرڤانان ئامادەكردووە و لێدوانی لە چوار سەركردەی سەربازی ئەمریكی كە ئێستا یاخود پێشتر لەگەل هێزەكانی سوریای دیموكرت كاریان كردووە،  لەو بارەیەوە وەرگرتوە، بەگوێرەی راپۆرتی پێگەكە بەرپرسانی ئەمریكا رایانگەیاندووە شەرڤانان زۆر بەناوبانگن بەوەی لە شەردا تەكنیكی نوێ دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی بتوانن دوژمن بشكێنن، راشیانگەیاندووە شەرڤانان زۆر سەركەوتووانە  سوود لەو تۆڕە تونێلە وەردەگرن كە بە درێژایی شارۆچكە سنوریەكان دروستیان كردووە و بەو هۆیەوە سەرەرای ئەوەی ئەمریكا ناوچەكەی چۆڵ كردووە پشتیوانی سەربازیش نیە، شەرڤانان زۆر سەركەوتووانە بەرگری دەكەن.

لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو شەرڤانان توانیان سەرێكانی كۆنترۆڵبكەنەوە و  بەگوێرەی فۆرنپۆلیسی ژەنەرال مەزلوم كۆبانێ دوێنێ شەو خۆی لە سەرێكانی بوە و بەرەكانی شەڕی بەسەر كردۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.