ستاندەر
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوکردۆتەوە: ئەمڕۆ یەکشەم شەڕڤانانی سەر بەهێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) توانیویانە لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو، لەشەڕ و پێکدادانێکی قوڕس لەگەڵ گروپەچەکدارەکانی سەر بەتورکیا (١٣) گوندی سەر بەزرکانی سەرێ کانی کۆنترۆڵ بکەنەوە ، گوندەکانیش بریتین لە((داودیە، سەعید، رێحانە، سویدیە، کنبەهر، عەبوش، ئوم شەفیعە، فەیسەڵییە، عەزیزە، قاسمییە، جەمیلە، ئوم عەشبە، عەریشە)). شایەنی باسە ئەوگوندانە پێشتر کەوتبوونەدەست گروپەچەکدارەکانی سەر بەتورکیا.