ڕەوەندی عێراقی دژی سەردانی حەنان فەتلاوی لە سوید چالاکی دەکەن و دەنگۆی دەرکردنی لەو وڵاتە هەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 662 جار بینراوە 0 سەرنج
FB_IMG_1572858590223

ستاندەر

 

حەنان فەتلاوی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و ڕاوێژکاری ئێستای عادل عەبدولمەهدی بەمەبەستی بەشداری چالاکیەک سەردانی وڵاتی سویدی کردووە، بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان چالاکانی ڕەوەندی عێراقی لە سوید دژی سەردانی ناوبراو بەچەندین شێوە چالاکی ئەنجامدەدەن بۆ تۆڵەکردنەوە لێی بەو پێیەی بەیەکێک لە کەسایەتیە گەندەڵەکانی عێراق لە قەڵەمی دەدەن و هەروەها بانگەشەکاری تائیفی دژی نەتەوە و پێکهاتە و مەزهەبەکان، لەیەکێک لە لێدوانە ناسراوەکانی ڕایگەیاندبوو کە کەسێکی شیعە دەکوژرێت لەبەرامبەریدا دەبێ سوننەیەکیش بکوژرێت.

جێی باسە بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ستاندەر دەنگۆی ئەوە هەیە دوای ئەو ناڕەزاییە زۆرە لە هاتنی فەتلاوی، لەو چالاکیەی بۆی بەنگهێشت کرابو لەلایەن دەوڵەتی سوید دوورخراوەتەوە و داوای لێکراوە لەماوەی ۷۲ سەعات ئەو وڵاتە جێبهێڵێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *