ستاندەر
حەنان فەتلاوی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و ڕاوێژکاری ئێستای عادل عەبدولمەهدی بەمەبەستی بەشداری چالاکیەک سەردانی وڵاتی سویدی کردووە، بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان چالاکانی ڕەوەندی عێراقی لە سوید دژی سەردانی ناوبراو بەچەندین شێوە چالاکی ئەنجامدەدەن بۆ تۆڵەکردنەوە لێی بەو پێیەی بەیەکێک لە کەسایەتیە گەندەڵەکانی عێراق لە قەڵەمی دەدەن و هەروەها بانگەشەکاری تائیفی دژی نەتەوە و پێکهاتە و مەزهەبەکان، لەیەکێک لە لێدوانە ناسراوەکانی ڕایگەیاندبوو کە کەسێکی شیعە دەکوژرێت لەبەرامبەریدا دەبێ سوننەیەکیش بکوژرێت.
جێی باسە بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ستاندەر دەنگۆی ئەوە هەیە دوای ئەو ناڕەزاییە زۆرە لە هاتنی فەتلاوی، لەو چالاکیەی بۆی بەنگهێشت کرابو لەلایەن دەوڵەتی سوید دوورخراوەتەوە و داوای لێکراوە لەماوەی ۷۲ سەعات ئەو وڵاتە جێبهێڵێت.