ستاندەر
ئاسۆ كەریم پەرلەمانتاری پێشووتری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ده‌سكه‌وته‌كانى كوردستانييان، له هه‌ردوو به‌شى رۆژئاڤاو باشوور له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى جيددى دان. رۆژئاڤا كه‌وتووه‌ته به‌ر په‌لامارى توركياى ئه‌ردۆگان و چه‌ته به‌ناو سوورى و غه‌يره سوورييه‌كانييه‌وه، بێ له‌وه ئه‌ردۆگان په‌ستى و دژايه‌تيى خۆيشى بۆ هه‌رێمى كوردستان له باشوور نه‌شاردۆته‌وه. له‌وما لانى كه‌مى هاوكاريى له‌نێو كوردان پێويسته به رێزگرتن له تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى هه‌ر به‌شێكى كوردستان.
ناوبراو لە وتارێك لە ژێر ناونیشانی هه‌قه كوردى ئێره (به ده‌سه‌ڵاتڕان و ئۆپۆزيسيۆنه‌وه) به‌په‌له بير له‌م خاڵانه بكه‌نه‌وه: هەروەها نوسیویەتی له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، گيروگرفته بنه‌ڕه‌تييه‌كانى خه‌ڵك بخه‌نه پێشه‌وه‌و نه‌خشه‌ى جيددى و سه‌قفى زه‌مه‌نيى بۆ چاره‌سه‌ركردنيان بدۆزنه‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك كرايه ئه‌وله‌ويه‌ت، بيركردنه‌وه له حوكمڕانيى باش دێته پێشه‌وه. حوكمرانيى باشيش، واته به‌گوێره‌ى قانوون حوكمڕانيى بكرێ، قانوون بۆ هه‌مووانيش وه‌كويه‌ك بێ.
دەقی وتارەكەی ئاسۆ كەریم بخوێنەوە:
هه‌قه كوردى ئێره (به ده‌سه‌ڵاتڕان و ئۆپۆزيسيۆنه‌وه) به‌په‌له بير له‌م خاڵانه بكه‌نه‌وه:
ئاسۆ كەریم
1) ئه‌وله‌ويات له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان:
– گيروگرفته بنه‌ڕه‌تييه‌كانى خه‌ڵك بخه‌نه پێشه‌وه‌و نه‌خشه‌ى جيددى و سه‌قفى زه‌مه‌نيى بۆ چاره‌سه‌ركردنيان بدۆزنه‌وه.
– ئه‌گه‌ر خه‌ڵك كرايه ئه‌وله‌ويه‌ت، بيركردنه‌وه له حوكمڕانيى باش دێته پێشه‌وه. حوكمرانيى باشيش، واته به‌گوێره‌ى قانوون حوكمڕانيى بكرێ، قانوون بۆ هه‌مووانيش وه‌كويه‌ك بێ. هاووڵاتى بێ گوێدانه ئينتيماى نه‌ته‌وه‌يى و ئايينى و مه‌زهه‌بى و حزبى حيسابى له‌سه‌ر بكرێ. بير له حوكمڕانيى باش بكرێته‌وه، بير له به‌ربه‌ره‌كانێى گه‌نده‌ڵى و دزى و فه‌رهودى ماڵ و موڵكى گشتيش ده‌كرێته‌وه. حوكمڕانيى باش، بيركردنه‌وه‌يه له پشت به‌خۆبه‌ستن به‌تايبه‌تى له بوارى كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى و…حوكمڕانيى باش، دووركه‌وتنه‌وه‌يه له بڕيارى سه‌رپێى و تاكه‌كه‌سى و حزبى. حوكمڕانيى باش بيركردنه‌وه‌يه له هێنانه‌دى جۆرێ له عه‌داله‌تى ئيجتيماعى. حوكمڕانيى باش ئه‌وه‌يه يه‌ك هێزى نيشتمانيى چه‌كدار هه‌بێ له كوردستاندا‌و به‌راستى حه‌يفه، ئه‌گه‌ر شتێكى ديكه نه‌ڵێم، دوو هێز يان پترمان هه‌بێ!
2) له‌سه‌ر ئاستى عێراق:
– تا ئه‌وده‌مه‌ى ئێمه به‌شێك بين له ده‌وڵه‌تى عێراق، نيزامى حوكمڕانيى له به‌غدا، كه‌موزۆر كاريگه‌رى بۆ سه‌ر كوردستان ده‌بێ. له‌وماو پێويسته ئێمه له‌گه‌ڵ ئيلتيزامكردن به ده‌ستوور، به ديموكراسى، به پێكه‌وه‌ژيان و ئاشتى بين و له‌گه‌ڵ داواكارييه ره‌واكانى خه‌ڵك به‌گشتى بين و هه‌وڵ بده‌ين ده‌نگمان و سه‌نگمان له به‌غدا ديار بێ و له‌گه‌ڵ خێر‌و خۆشى دا بێ بۆ هه‌موو عێراقييه‌كان.
– راسته له مادده 142ى ده‌ستوور، باس له (ته‌عديلات)ى ده‌ستوورى كراوه. به‌ڵام هه‌ر ده‌ستوور خۆى، (حظر جزئي) له‌سه‌ر داناوه به‌تايبه‌تى ده‌رهه‌ق به هه‌رێمى كوردستان. بۆيه يه‌كده‌نگبوونى هيزه سياسييه‌كانى كوردستان له‌مباره‌وه له‌راده‌به‌ده‌ر حيسابى له‌سه‌ر ده‌كرێ.
– جه‌خت بكه‌ينه‌وه، كه پێويسته عێراق نه‌كرێته مه‌يدانى ساغكردنه‌وه‌ى ململانێيه هه‌رێمايه‌تى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كان كه به داخه‌وه له‌به‌ر كۆمه‌ڵێ هۆكار، واقيعى عێراق شتێكى ديكه‌مان پێ ده‌ڵێ و ببينه به‌شێك له چاره‌سه‌ر نه‌ك شتێكى ديكه.
3) له‌سه‌ر ئاستى نه‌ته‌وه‌يى:
– ده‌سكه‌وته‌كانى كوردستانييان، له هه‌ردوو به‌شى رۆژئاڤاو باشوور له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى جيددى دان. رۆژئاڤا كه‌وتووه‌ته به‌ر په‌لامارى توركياى ئه‌ردۆگان و چه‌ته به‌ناو سوورى و غه‌يره سوورييه‌كانييه‌وه، بێ له‌وه ئه‌ردۆگان په‌ستى و دژايه‌تيى خۆيشى بۆ هه‌رێمى كوردستان له باشوور نه‌شاردۆته‌وه. له‌وما لانى كه‌مى هاوكاريى له‌نێو كوردان پێويسته به رێزگرتن له تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى هه‌ر به‌شێكى كوردستان.
4) له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وله‌تى:
– كورد رۆڵێكى گرنگى گێڕا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كه خه‌ته‌رێكى جيددييه بۆ سه‌ر ته‌واوى جيهان. بێ له‌وه ته‌واوى دنيا ده‌زانێ كورد له‌گه‌ڵ ئاشتى و سه‌قامگيرييه به‌ڵام نه ئاشتى به‌دى دێ و نه سه‌قامگيرى كه هه‌ڕه‌شه له بوونى كورد‌و مافه‌كانى بكرێ، جينۆسايد بكرێ و له ماڵى خۆى هێرشى بكرێته‌سه‌ر… بۆيه‌و پێويسته وه‌فدێكى كوردستانى پێك بێ بۆ قسه‌كردن و وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆمكارى عه‌ره‌بى، له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌وروپى، له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كه‌ى جيهان و ..