نهێنی سەردانەكەی جێگری سەرۆكی ئەمریكا بۆ هەولێر، بزانە چ بەلێنێكی بە كورد داوە

لەلایەن ستاندار Posted on 290 جار بینراوە

ستاندەر

رۆژنامەنووس لوقمان غەفور، لەبارەی سەردانەكەی كایك پینس جێگری سەرۆكی ئەمریكا بەدواداچونێكی میدیایی كردووە، لەبارەی سەردانەكە نوسیویەتی جێگری سەرۆكی ئەمریكا دلنیایی داوەتە سەرۆكی هەرێم گۆرانكاریەكانی ناوچەكە بە قازانجی كورد دەبێت.

دەقی بەدواداچونەكە بخوێنەوە:

بەنھێنی گەیشتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسە کوردەکان کۆبۆوە

لوقمان غەفوور

مایک پینس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣ نۆڤێمبەر، چەژنی سوپاسگوزاری لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا لە عیراق کردەوە و دواتریش لەگەڵ نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبۆتەوە. سەردانەکەی پینس بە فرۆکەی سی – ١٧ ی سەربازی بارھەڵگر بووە و بەپێی زانیارییەکانی میدیای ئەمریکی ڕاستەوخۆ لە ھەولێر دابەزیوە. تا ئێستا ھیچ زانیارییەک نییە گەڕاوەتەوە ئەمریکا یان نا. دوای سەردانی کەمپی سەربازی عەین ئەسەد لە باشوری عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدلمەھدی ئەنجامداوە.

بەپێی زانیارییەکانی میدیا ئەمریکی کە لە سەرکردەیەکی ئەمریکی دەستیان کەوتووە، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، دڵنیایی داوە سەرۆکی ھەرێم کە ھەر گۆڕانکارییەک لەناوچەکە ببێت بە قازانجی کوردەکانە و لە پشتیوانیکردنی کورد وازناھێنێت.

بەپێی میدیای ئەمریکی نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پینس- دووبارەکردۆتەوە لە ھاوکاری ئەمریکا دژی شەڕی داعش و وتوشیەتی سەردنەکەی لەمکاتەدا سەلمێنەری ئەوەیە ئەمریکا بەردەوامە لە پاڵپشتی کورد. جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەمە دووەمین گەشتێتی بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، سەردانی یەکەمی بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دا بوو، لە دوای ھێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی خۆرئاوا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.