ستاندەر
موچەی فەرمانبەرانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێژەی ۳٥٪ زیادکرا.
لەهەواڵێکی ماڵپەڕی چاودێر هاتووە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بڕیاریدا موچەی فەرمانبەران بە رێژەی 35% لە موچەی بنەڕەتی زیاد بکات.
ئەم بڕیارە لەدوای کۆبونەوەی ئەمڕۆ دەستەی باڵای ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی زاتی رۆژئاوای کوردستان هات.
چاودێرێک پێیوایە ئەوە سەرکەوتویی و پاکی ئیدارەی ڕۆژئاوا دەردەخات، و دەڵێت لەکاتێکدا لەباشوری کوردستان قسە لەسەر پاشەکەوتکردنی سێ موچەی دواکەوتووی فەرمانبەران دەکرێت، لەڕۆژئاوا بڕیاری زیادکردنی موچە دەدرێت.