عادل عەبدولمەهدی لەبەردەم دەست لەکارکێشانەوەدایە و تەنها فراکسیۆنە کوردییەکان پشگیری دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 300 جار بینراوە

ستاندەر

بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: لەبارودۆخی ئێستای عێراق و لەناوپەرلەمان تەنها فراکسیۆنە کوردییەکان پشگیری لەعادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران دەکەن، حەداد دەشڵێت: ئەو لایەنانەی کەوا عادل عەبدولمەهدیان کرد بەسەرۆک وەزیران، لەنیوەی رێگا بەجێیانهێشت و ئێستاش تەنیا لایەنە کوردییەکانن کەوا پشگیری لەسەرۆک وەزیران دەکەن.

گوتەکانی بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو ١٢ لایەنی سیاسی لەماڵی “عەماڕ حکیم” رێبەری رەوتی حیکمە، کۆبوونەوەیەکی باڵایان ئەنجامدا، لەکۆبوونەوەکەدا رێککەوتبوون کەوا ٤٥ رۆژ وەک مۆڵەت بدەن بەسەرۆک وەزیران بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ریشەی و روبەروبوونەوەی گەنەدەڵی و جێ بەجێ کردنی داواکاری خۆپیشاندەران، لای خۆشیەوە “سەعد شاکرکازم” پەرلەمانتاری هاوپەیمانیەتی فەتح رایدەگەیەنێت: ئەگەر بێت و عادل عەبدولمەهدی لەماوەی ئەو ٤٥ رۆژەی بۆی دیاری کراوە نەتوانێت چاکسازییەکان ئەنجامبدا، ئەوا بێ گومان ناچاری دەکەین بەدەست لەکارکێشانەوە.

شایەنی باسە بەشێکی زۆری چاودێرانی دۆخی عێراق پێیان وایە ئەستەمە عادل عەبدولمەهدی لەوماوە زەمنیەی کەبۆی دیاری کراوە بتوانێت داواکاری ١٢ لایەنەکە و خۆپیشاندەران جێ بەجێ بکات، بۆیە ئەگەری بەهێز بریتییە لەناچارکردنی عادل عەبدولمەهدی بەدەستلەکارکێشانەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.