تورکیا نزیک بۆتەوە لەکڕینی ژمارەیەکی تری سەکۆی نوێی موشەکی ئێس ٤٠٠ی روسی

لەلایەن ستاندار Posted on 193 جار بینراوە

ستاندەر

ئەلیکساندەر میخێف بەڕیوەبەری گشتی لەدامەزراوەیەی هەناردەکردنی چەکی روسی رایگەیاندووە: ئامادەین گەڕیكی تری سەکۆی موشەکی ئێس ٤٠٠ بەتورکیا بفرۆشین، بەگوتەی ئەلکساندەر ساڵی داهاتوو تورکیا سەکۆی نوێی موشەکی ئێس ٤٠٠ روسی لەروسیا دەکرێت.

کڕینی ژمارەیەکی تری سەکۆی موشەکی ئێس ٤٠٠ی روسی لەلایەن تورکیاوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دوشەمە “جێم ڕیش” سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لەمیانەی لێدوانێکیدا بۆ گۆڤار دیفنس نیوزی” ئەمریکی رایگەیاندبوو: بەم نزیکانە پرۆژەیاسای سزادانی تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە دەچێتەوە بواری جێ بەجێ کردنەوە، ئەمەش بەهۆکاری هێڕشکردنی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری سوریا(رۆژئاڤا) و کڕینی سیستەمی بەرگری روسی ئێس ٤٠٠ و دورخستنەوەی لەکڕینی ئێف ٣٥ی ئەمریکی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.