بەغدا شەوێکی تری خوێناوی بەڕێ کرد

لەلایەن ستاندار Posted on 264 جار بینراوە

ستاندەر

شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بەچوارئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب، هێرشیان کردەسەر گۆرەپانی تەحریر و تەقەیان لەخۆپیشاندەران کرد، بەگوێرەی زانیاری میدیا عێراقییەکان لەئاکامی تەقەکردنەکە ٢٠ خۆپیشاندەر کوژراون و ٤٥ دیکەش بریندرابوونە، کەبرینی بەشێکیان زۆر قوڕسە.

لای خۆشیەوە وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: دوای سێ سەعات لەروداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێ کردووە و هێزە ئەمنییەکان چواردەورى شوێنەکەیان گرتووە و بەدواى ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە تەقەیان کردووە.

شایەنی باسە خۆپیشاندانەکانی بەغدا  و شارەکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق ماوەی ٣٨ رۆژە دەستیان پێ کردووە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە٥١٢ کەس کوژراون و بەهەزاران کەسیش بریندارکراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.