ستاندەر
باڵوێزی یەکێتی ئەوروپا لەعێراق لەتویتێکدا رایگەیاند: ئەوەی دوێنێ لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت رویدا تاوانی كوشتنە، مارتن هۆکس باڵوێزی یەکێتی ئەوروپا لەعێراق راشیگەیاندووە: توڕەین و هەست بەنیگەرانی قوڵ دەکەین، سەبارەت بەو روداوەی دوێنێ شەو لەنزیک ناوچەی خەلانی نزیک پردی سنک لەبەغدای پایتەخت رویداوە، ئەمە تاوانی کوشتنی ئاشکرایە کەبەرامبەر خۆپیشاندەران و بەشێك لەهێزەئەمنییەکان رویداوە.
شایەنی باسە شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوی دەمامکدار بەفیشەک هێرشکرایە سەر خۆپیشاندەران و لەئاکامی هێرشەکەدا زیاتر لە ٢٠ خۆپیشاندەر کوژراون و ٤٥ خۆپیشاندەریتریش بریندارکراون، بەگوێرەی هەندێ میدیای عێراقیش هێرشەکە لەلایەن ملیشیاکانی سەر بەئێران ئەنجامدراوە.