وتەبێژی حکومەتی هەرێم دڵنیای دەداتە فەرمانبەرانی ئاسایی لەبارەی دەرماڵەکانیان

لەلایەن ستاندار Posted on 334 جار بینراوە

ستاندەر

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی لەموچە و دەرماڵە و خانەنشیندا، دلنیایی دەداتە فەرمانبەران، جوتیارعادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەمیانەی بەشداری کردنی لەبەرنامەی نیورۆژی کەناڵی روداو رایگەیاندووە: هیچ دەستکاری دەرماڵەی فەرمانبەران ناکرێت، وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەشڵێت: یاسایەکی تایبەت بۆ فەرمانبەرانی ئاسایی دەردەکرێت.

گوتەکانی وتەبێژی حکومەت لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەمی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەیاسای چاکسازی لەموچە و دەرماڵە و خانەنشینی پەسەند کردو رەوانەی پەرلەمانی کرد بەمەبەستی پەسەند کردنی لەلایەن پەرلەمانیشەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.