یەكێتی پەیرەوی نوێی بۆ كۆنگرە پەسەند كرد گرنگترین خاڵی پەیرەوەكە بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 1161 جار بینراوە 0 سەرنج
YNK

ستاندەر

یەكێتی گۆرانكاری بنەرەتی لە هەیكەلی خۆی دەكات، ئەنوەر عەزیز ئەندامی لیژنەی ئامادەكاریی رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی، لەمبارەیەوە رایگەیاند بەگوێرەی پەیرەوی پەسەندكراوی لیژنەی ئامادەكردنی پەیرەو ئەنجومەنی گشتی  سەركردایەتی یەكێتی لە 121 كەس پێكدێت،  كە سەرۆك و جێگر و سكرتێرێكی دەبێت،  وتیشی ئەنجومەنەكە  بەرپرس دەبێت لە دارشتنی سیاسیەتی یەكێتی، كە لەو رێژەیە 57 كەسیان لە دەستەی جێبەجێكردن دەبن هاوشێوەی حكومەت، ئەوانی تریش رۆڵی چاودێری دەگێرن، هاوشێوەی پەرلەمانی حیزب دابەشكردنەكە بەسەر ناوچەكانی كوردستان بەگوێرەی دەنگی یەكێتی لەناوچەكە دەبێت كەلەسەر بنچینەی هەڵبژاردنەكانی 2014 و 2018 دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *