دیاری کردنی کاندید بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دواخرا

لەلایەن ستاندار Posted on 253 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتاری هاوپەیمانیەتی فتح” ئەحمەد کینانی” رایگەیاندووە: سەرۆک کۆماری عێراق دکۆۆر بەرهەم ساڵح دیاریکردنی کاندیدی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، بۆ رۆژی یەکشەممەی داهاتو دواخستوە، پەرلەمانتارەکەی هاوپەیمانیەتی فتح، ئاشکراشی دەکات: دواخستنی ئەو بابەتە لەلایەن سەرۆ کۆمارەوە بۆ ئەوەی لایەنەکان بگەنە رێککەوتن لەسەر کەسێک کەمەرجەکانی تێدابێت بۆ پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی کاتی عێراق.

جێگەی باسە بەپێی دەستوری عێراق دوای ١٥ رۆژ لەدەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران دەبێت سەرۆک کۆمار کەسێک راسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی کاتی، بەڵام سەرباری تەواو بوونی ئەو وادە دەستورییە تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دیاری نەکراوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.