کاروان گەزنەیی
قه‌یرانێكی مه‌تریسدار به‌ڕێوه‌یه!!
ئەگەر حکومەت ھەنگاو نەنێت، سکاڵا تۆمار دەکەم!!
كۆمپانیای دانه غاز له زیادكردنێكی نهێنی فرۆشتنی ڕۆژانە (١٠٠٠)هه‌زار تۆن بۆ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان خسته‌ڕوو، و له‌م زیادكردنهشدا هه‌میشه پێشتر دانا غاز ٣٤٦ دۆلار دیاری ده‌كات وه‌كو نرخی جێگیر و كۆمپانیای به‌شداره‌كانی ته‌نده‌ره‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه زیاد كردن و كه‌مكردنی نرخی خۆیان ده‌خسته‌ڕوو.
ساڵانی پێشوو سه‌رجه‌م كۆمپانیا به‌شداره‌كان نرخێكه كه كه‌متر بووه له ٣٤٦ دۆلار كه‌متریان لێداوه بۆ ته‌نده‌ره‌كان؛ واتا به‌رزترین نرخ له خوار ٣٤٦ دۆلاره‌وه براوه‌ی ته‌نده‌ره‌كه بوون- كه ئه‌م نرخه له نێوان (٤٠-١٠٠) دۆلار خوار نرخی بنه‌ڕه‌تی دانا غاز بووه كه ئه‌مه هه‌میشه بووه‌ته بنه‌ما بۆ جێگیركردنی نرخی غاز له هه‌رێمی كوردستان و پێش‌گرتن به قه‌یرانی غاز.
كێشه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات:
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه ته‌نده‌ری ساڵی (٢٠٢٠)ی بۆ ده‌رچووه، نرخێكی زۆر به‌رزی لێداوه كه (٣٤٦) دۆلاره جگه‌له سه‌رباركردنی ئه‌مانه- (١٧) دۆلار بۆ ڕێگاوبان، (١٠)دۆلار بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می غاز له كۆرمۆره‌وه بۆ ساحه‌ی ئاڵوگۆڕ، (٥)دۆلار بۆ شتی تر كه ده‌ڕوات له هه‌موو تهندهرهكێدا.
ئه‌م كۆمپانیایه‌ی كه ته‌نده‌ره‌كه‌ی بۆ ده‌رچووه بۆ ڕێككردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌م پاره‌یه‌ی كه له‌سه‌ری كه‌وتووه، ناچار په‌نا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی غاز ده‌بات چونكه ھەر تۆنێک غاز (٨٣.٣) بتلی غازە و بەنرخی ئەمجارەی تەندەر نرخی بتلێک غاز لەسەر خاوەن کارگەکان بەنرخی حکومی دەبێتە ٥٥٠٠ دیناری عێراقی . خاوەن کارگەو وەکیلەکانی دابەشکردنی غازیش نزیکەی ١٥٠٠ دینار دەخەنە سەر ئەم نرخە بەم جۆرە نرخی بتلێک غاز بە نرخی حکومی دەگاتە ٧٠٠٠ دینار.
لەھەمان کاتدا کۆمپانیای فرۆشیاری غازەکە ھەولدەدات کەمترین غاز بدات بە حکومەت بەنرخی دیاریکراو چونکە نرخی غازی تجاری بۆ ئەوان باشتر و گرانترە بەمەش نرخی غازی تیجاریش زۆر بەرزدەبێتەوە و دەگات بە (٨٠٠٠) دیناری عێراقی.
ئەگەر بەزووترین کات لە رێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەم بابەتە رانەگیرێت و چارەسەر نەکرێت ئەوا سالی داھاتوو سالی ئەزمەی غاز دەبێت لە کوردستان.
ئاشکرایە لە ئێستادا خواستی بەکارھێنانی غاز رووەو بەرزبوونەوەیە و یەکێکیشە لە ھێڵە گشتییەکانی کارنامەی حکومەتی ھەرێم؛ ئەم جۆرە لە تەندەرە ئحتیکارییەت دروست دەکات و پێچەوانەی ھەموو ئاراستە باشەکانە.
چارەسەری ئەم پرسە راگرتنی لەژێر دەسەلاتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانە. ئەگەر وەزارەت ئەوە نەکات، ئەوەمن یەکەم کەس دەبم سکالا تۆمار دەکەم بۆ پێشپێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی غاز لە ھەرێمی کوردستان.