ستاندەر
بەپێی بەدواداچونێکی ستاندەر لەکۆنگرەی ئەوجارەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەڵاحەدین محمد بەهادین دەنگەکانی بەراورد بە کۆنگرەی ڕابردوو بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و نەکەیشتۆتە ڕێژەی دو لەسەر سێی دەنگەکان.
لەکۆنگرەی حەوتەمی ئەو حزبە سەڵاحەدین محمد بەهادین دەنگی ٨۰۱ ئەندامی کۆنگرەی بەدەستهێنابوو بەڵام لەکۆنگرەی ئەوجارە دەنگی ٥٤٦ ئەندامی لەکۆی ۹۰۰ ئەندام بەدەستهێناوە کە ناکاتە ڕێژەی دو لەسەر سێی دەنگەکان.
لەکۆنگرەی حەوتەمی ئەو حزبە دوخولی هەڵبژاردنی ئەمینداری یەکگرتوو بەڕێوەچوو بەهۆی ئەوەی لەخولی یەکەم هیچ کاندیدێک نەیوانی دەنگی دو لەسەر سێی ئەندامانی کۆنگرە بەدەست بێنێت، بەڵام لەکۆنگرەی ئەوجارە سەرەڕای ئەوەی سەڵاحەدین بەهادین دەنگی نەگەیشتۆتە ڕێژەی دو لەسەر سێ بەڵام خولی دووەمی هەڵبژاردن بەڕێوە نەچوو و بەو شێوەیە کۆتایی بە هەڵبژاردنی ئەمینداری ئەو حزبە هات و سەڵاحەدین بەهادین وەکو ئەمینداری ئەو حزبە دیاریکرایەوە.
ئەگەری هەیە ئەبوبەکر کاروانی کاندیدی دەرنەچووی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئەمڕۆ کە ڕۆژی دووەمی کۆنگرەیە بەشداری کۆنگرە نەکات.