ستاندەر بهگوێرەی زانیاریە میدیاییەكان، باز رهئوف كهریم، ناسراو به (شێخ باز) كهسهرۆكى گروپى كۆمپانیاكانى كارى پارتى دیموكراتى كوردستانه،لەلایەن مهسعود بارزانى سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رهزامهندى لهسهر داوه بۆ ئەوەی ببێتە وەزیری سامانەسروشتیەكان. بەگوێرەی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس تاكو ئێستا بەهۆی ئەوەی نێچیرفان بارزانی دەیەوێت ئاشتى ههورامى یاخود كهسێكى نزیكى خۆى لهو پۆسته بێت، بەڵام ئاماژەكان بۆ ئەوەدەچن ...
ستاندەر رەجەب تەیب ئەردۆغان رایدەگەیەنێت ئەمریكا پێشنیاری كردووە لە رێگای داهاتی نەوتی سوریاوە ناوچەیەكی ئارام دروست بكەین، ئەردۆغان دەشلێت ئەمریكا و روسیا سەركەوتوونەبونە لە سرینەوەی رێكخراوە تیرۆرستیەكان لە ناوچەكە، وەك ئاماژەیەك بۆ بونی بەهێزی هێزەكانی سوریای دیموكرات و شەرفانان لە ناوچەكە. جێی باسە نەوتی وڵاتی سوریا لە ئێستادا بە رێژەی 90% لەبەر دەستی شەرفانان دایە ...
ستاندەر یەكێتی گۆرانكاری بنەرەتی لە هەیكەلی خۆی دەكات، ئەنوەر عەزیز ئەندامی لیژنەی ئامادەكاریی رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی، لەمبارەیەوە رایگەیاند بەگوێرەی پەیرەوی پەسەندكراوی لیژنەی ئامادەكردنی پەیرەو ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی لە 121 كەس پێكدێت، كە سەرۆك و جێگر و سكرتێرێكی دەبێت، وتیشی ئەنجومەنەكە بەرپرس دەبێت لە دارشتنی سیاسیەتی یەكێتی، كە لەو رێژەیە 57 كەسیان لە دەستەی ...
ستاندەر دوای ئەوەی لە هەوڵی پێشووی شكستی هێنا بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی فراكسیۆنیە كوردستانیەكان لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان جارێكی تر بانگهێشتنی ئەو لایەنانەی كردووە لەگەڵ فراكسیۆنەكانیان بۆ ئەوەی بەیانی دووشەممە لە كۆبونەوەیەكی سەرۆكایەتی هەرێم بەشداربن بۆ دروستكردنی هاوپەیمانییەك بۆ هێزە كوردستانیەكان لە بەغدا. جەمال كۆچەر بەرلەمانتاری یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاری كۆبونەوەكەی بۆ ...
هیوا سەید سەلیم دوای مشتومڕێکی دوو ساڵەی حکومەت و پەرلەمان و موزایەدەی زۆری حزبەکان بە پرسی چاکسازی سەرەنجام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی هەفتەی رابردوو پڕۆژە یاسایەکی بە ناوی( پڕۆژە یاسای لە خانەنیشینی و مووجە و دەرماڵە ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان – عێراق) ناردە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی بکریتە یاسا کە وەک خۆیان ...
ستاندەر خۆپیشاندەرانی عێراق پێنج کەس وەک کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی کاتی عێراق دیاری دەکەن، هەریەک لە(عەبدولغەنی ئەسەدی، عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەكانی پێشوی دژەتیرۆری عیراق، رەحیم عگێلی سەرۆكی پێشوتری دەستەی دەستپاكی عیراق، د.سینان ئەلشەبیبی یەكەم پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق دوای پرۆسەی ئازادی، د.محەمەد تۆفیق عەللاوی، كە لە كابینەكەی نوری مالكیدا وەزیری پەیوەندییەكان بوە)، خۆپیشاندەران ...
ستاندەر بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق”عادل عەبدولمەهدی” دژی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ سەر سەرکردەکانی حەشدی شەعبی لەوڵاتەکەیدا، لەمبارەوە عادل عەبدولمەهدی رایگەیاندووە: “سزاكانی وهزارهتی گهنجینهی ئهمریكا بۆسهر سهركردهكانی حهشدی شهعبی قوبوڵناکرێن و رەتیان دەکەینەوە، چونکە ئهو سهركردانه مێژووهكهیانرون و ئاشکرا و دیارە له ڕوبهڕوبونهوهی داعش، دەشڵێت: ئەو سەرکردانە ڕۆڵی سیاسی بهرچاویان ههبووه لەپرۆسەی سیاسی ...
ستاندەر بەگوێرەی راگەیەندراوێک کەلەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بڕیارە بەیانی کاتژمێر ١١:٠٠ سەرلەبەیانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرۆژە یاسای چاکسازی کۆبێتەوە، ئامانجی کۆبونەوەکەی پەرلەمان بریتی دەبێت لەئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستاندا. ناردنی پرۆژەیاسای چاکسازی لەئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەرلەمان بەمەبەستی پەسندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە، زۆرترین هەڵوەستەی لەسەر ...
ستاندەر محمد حكیم كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەلی ئیسلامی لە گفت وگۆیەكی لەكۆنفرانسی(كوردستان لەبەردەم گۆڕانكاریدا) ووتی: ژێرخانی ئابوریمان دابهشكراوه كۆمهڵێك مافیا دهستیان بهسهر كوردستاندا گرتووه، ڕەتیشی كردەوە یەكڕێزی وچاكسازی بكرێت لەكاتیكا ئەندام ولایەنگرانی كۆمەل ئەشكەنجەوئازار دەدرێن ،دەشلیت لەئاسایشی هەولیر ئەندامیكمان سێ پەراسویان شكاندوە لە ئەنجامی ئەشكەنجە دان ، دوجاریش نەشتەرگەری بۆكراوە ، ووتیشی بەردەوام ئەندامانی ئیمە بانگیشی ...
ستاندەر بەگوێرەی سەرچاوە هەوالیە عێراقیەكان، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نوێترین بریاریدا فەرمانی كردووە سەرجەم دامەزراوەكانی رەوتەكەی بۆ ماوەی یەك ساڵ لە كاركردن سڕ بكرێن و هیچ چالاكیەك ئەنجامنەدەن، ئەو بریارە لەكاتێكدایە دوێنێ هەواڵی ئەوە بڵاوبویەوە تەندروستی ناوبراو ناجێگیرە و نەشتەرگەریەكی قورسی بۆ ئەنجامدەدرێت، بەڵام هەواڵەكە رەتكرایەوە و سەدر ئێستا تەندروستی هیچ كێشەیەكی نیە.