بایەخدار هەواڵی کوردستان

فەرماندەیەكی یەپەگە شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 387 جار بینراوە
ستاندەر نوری مەحمود یەكێك لەفەرماندەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە، شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعشی ئاشكراكرد. نوری مەحمود لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، هێزەكانیان هەستیان بەهیچ پاشماوەیەكی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش لەباغۆزی دوا پێگەی رێكهراوەكە لەسوریا نەكردووە. ئەو فەرماندەیەی یەپەگە ئاشكرایكردووە، بەپێی زانیارییەكانی ئەوان ئەبوبەكر بەغدادی لەناوچەیەكی ئیدلیبی باكووری سوریایە، كە ئەو ناوچانە بەدەست هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

هەرێم دەبێ داهاتی ناوخۆ بگەرێنێتەوە بۆ خەزێنەی فیدراڵی .

لەلایەن ستاندار Posted on 428 جار بینراوە
هۆشیار عەبدوڵا (( وەک چۆن لە موازەنە توانیمان موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کێشەی نەوت لابدەین وجیای بکەینەوە ، ئەمرۆش توانیمان پشکی موچە لە کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم لابدەین)) ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی لیژنەی مالیە ، جارێکی تر لەسەر پشکی هەرێم و هەوڵدان بۆ برینی ئەو پشکەی ئێستا دێت بۆ هەرێم لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

دوو دکتۆری پڕ بەرھەم و عادل چانسێکی گەش بۆ ئایندەی عێراق !

لەلایەن ستاندار Posted on 544 جار بینراوە
نەوزادی موھەندیس • عێراقوەک وڵاتێکی خاوەن مێژووی زیاتر لە ٥ھەزار ساڵی،ھیچکات و ھیچ دەیە ساڵێکی بە ئاشتی و ئارامی بەسەرنەبردوە،کە گەلێک ھۆکار کۆبونەتەوە بۆ ئەوەی ئەم وڵاتەی کە ناوی ((نێوان دوو ڕووبار/ یان میسۆپۆتامیا)) ی کۆن و ((عێراقی نوێ))یە،لەوانە ھۆکاری جیۆپۆلەتیکی و ھەڵکەوتەی جیۆسیاسی و ئابوریەکەی و دەوڵەمەندی بەسەروەت و سامانی سروشتی نەوت وخاکی بەپیت ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

وەزارەتی دارایی:تەنیا لەو حالەتە دەتوانین دوو مووچە لەو مانگە بە مووچەخۆران بدەین

لەلایەن ستاندار Posted on 451 جار بینراوە
ستاندەر سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی هەرێم  رایگەیاند: ئەگەرێكی بەهێز هەیە وەزارەتەكەیان لەمانگی چواردا بتوانێت دوو موچە بەفەرمانبەرانی هەرێم بدات. ئەو سەرچاوەیە سەبارەت بە چۆنیەتی پێدانی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ “زەمەن”ی روونكردەوە :”لە مانگی رابردوو، دوای ئەوەی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشكرا، نزیكەی (300) ملیار دینار لە خەزێنەی وەزارەتی دارایی زیادی كرد، بەبێ ئەوەی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

وەزیری دارایی هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ فەرمانبەران رادەگەیەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 599 جار بینراوە
ستاندەر بەپێی  زانیارییەكان، دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی میلاكات لە وەزارەتی دارایی راپۆرتێكیان لەسەر پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران داوەتە وەزیری دارایی، وەزیری داراییش راپۆرتەكەی داوەتە ئەنجومەنی وەزیران، بە گوێرەی راپۆرتەكە، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی شایستەی پلە بەرزكردنەوەن، لەگەڵ بڕە پارەی پێویست دیاری كراوە، وەزارەتی دارایی داوای كردووە دووبارە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەست پێ بكاتەوە. لەوبارەیەوە رێباز حەملان، وەزیری ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

جۆلان و ململانێیەکان، گۆڕانی ھاوکێشەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 460 جار بینراوە
ھێدی ھەولێری گۆڕەپانی ئەمڕۆی ڕووداوەکان لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕێکی دیکەی چاوەڕوان کراو بەڕووداو گەلێک تێپەڕ دەبێت و ھەنگاوەکانی بە تاریکیاییەک دەست پێدەکات، کە ڕەنگە زۆربەی وڵاتان و ناوەندە ھزریەکان خۆزگە بەو ڕۆژە نەخوازن، واتا: بەدڵی ھەموولایەک نەخوازراوە. جۆلان….جولانەوەو ھۆشیارییەکی سیاسی بەرەو جیھانی عەرەبی ئاڕاستە کرد بەو مەرجەی عەرەب جارێکی تر بەئاگابێتەوەو لەم پیلانگێڕیەی ڕۆژئاوا ، کە ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

یەکێتی کاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 488 جار بینراوە
ستاندەر بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری پەیسەرپرێس، لەكۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا باسی ئەوەكراوە كە ئەگەر پارتی بەبێ گەیشتنە رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی هەمواركردەوە ئەوكاتە یەكێتی چی بكات، بۆ ئەمەش ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بەسەر دوو بۆچووندا دابەش بوون بۆچونێكیان بایكۆتی كۆبونەوەكانی پەرلەمان بكات و بەشدار نەبێت، بەڵام بۆچوونی زۆرینە ئەوەبووە كە بەشداری كۆبونەوەكانی پەرلەمان بكات و ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

بەهۆی پێشنیازێکی پارتی بۆ یەکێتی گۆڕان هەڕەشەی کشانەوەی لە ڕێککەوتنەکەی کردووە لەگەڵ پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 462 جار بینراوە
ستاندەر پارتی دیموكرات پێشنیازی زیادكردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەداتە یەكێتی نیشتمانی‌و بزووتنەوەی گۆڕانیش ،هۆشداریداوە پارتی دیموكرات بەوەی لەرێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت دەكشێتەوە، ئەگەر بێت‌و جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم زیادبكرێت.بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەست ستاندەر كەوتووە، لەكۆبوونەوەی رۆژی یەك شەممە، شاندی پارتی پێشنیازی ئەوەی بۆ یەكێتی كردووە، كە پۆستێك زیاد دەكەن، بەشێوەیەك سەرۆكی هەرێم دوو ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

موچه‌ی‌ ئه‌م مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ بۆ سێ‌ مانگ راده‌گیرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 475 جار بینراوە
ستاندەر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رانیه‌ ئاگادارییه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌كات كه‌ بونه‌ته‌ كه‌فیلی هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی و داوایان لێده‌كات به‌زووترین كات كه‌فیله‌كه‌ هاووڵاتی ئاگاداربكاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی گه‌نجینه‌كان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی قیستی پێشینه‌كه‌. له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رانیه‌دا كه‌ واژۆی محه‌مه‌د كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كه‌ی له‌سه‌ره‌، هاتووه‌:((به‌ نووسراومان له‌فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئاگادارتان ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

پارتی‌و یەكێتی ئامادەنین سازش بۆ یەكتری بكەن

لەلایەن ستاندار Posted on 458 جار بینراوە
ستاندەر پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی ئامادەنین سازش بۆ یەكتری بكەن، كە خاڵی ناكۆكیان دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمە. بەپێی زانیارییەكان، نەگەیشتنە رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی پەیوەندی بەسووربوونی هەردوولاوە هەبووە بۆ داواكارییەكانیان لەبارەی پێكهێنانی حكومەت‌و بەو هۆیەوە بەهیچ خاڵێكی هاوبەش نەگەیشتوون. هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی سووربووە لەداواكارییەكانی، كە چەند پۆستێكی دیاریكردووە، لەوانە وەزارەتی ناوخۆ، ئەگەر ئەو ...
زیاتر بخوێنەوە