ستاندەر چەند زانیاریەکی نافەرمی و لە چەند سایتێکەوە لەسەر دوو مووچە و دابەشکردنی مووچە دوای پشووی نەورۆز بڵاوکراونەتەوە و “ستاندەر” زانیاری لەو بارەیەوە ئاشکرادەکات. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ،ڕایگەیاند،تاوەکو ئێستا 724ملیار دینار لە بەغداوە بەشێوەی کاش دراوەتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بەڵام بۆ ئەوەی دوو مووچە دابەش بکرێت دەبێت بڕە پارەیەکی زیاتر تەرخان بکرێت بۆ ئەوەش ...
ستاندەر ئەمڕۆ شەممە لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دوای کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەکێتی بە پەرۆشەوە چاوهڕوانی ئەوە دەکات بە زوترین کات کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبێت، تەنها داواکاریشیان لە پارتی ئەوەیە بەشداری ئەوان لە حکومەت گرێدراوە بە هاوبەشیکردنی کاریگەر و راستەقینەوەو ئەو هاوبەشییەی لە رێککەوتنی نێوانیان لەگەڵ پارتی ...
كمال محمد بێگومان کاریگەرییەکانی ئەو کارەساتە شوێنی خۆی لە قوڵایی مێژوی گەلی کورد و دانیشتوانی ھەڵەبجەدا گرتوە ،بۆ تێگەیشتن لەو راستییە پێویستە لە قوڵاییەوە دەرک بە ئێش و ئازارەکانی ئەو شارە بکرێت،لێرەدا مەبەستم زیادکردنی کارەساتەکە نییە لە قەبارەی خۆی بەڵکو ھەڵدانەوەی مێژوی نەتەوەکەمانە کە چەندین جار روبەروی ھێرش و پەلاماری شۆڤێنیست بوەتەوە، لە رواڵەتدا ھەڵەبجە ...
ئارام قادر حەمەسور ڕۆژئاوا(ئەوروپا و ئەمریکا) ئێستا خۆشترین شوێنی ژیانن، ھەموو پەلەمانە بۆ ڕۆژئاوا، وەک عەتا محمد لە ڕۆمانی پاسەوانانی خوا دەڵێت؛ ڕۆژھەڵات چۆڵبووە، چونکە زۆربەمان بیرمان لەشەقامەکانی لەندەن و پاریسە لە ڕۆژئاوا. ئێستا ڕۆژئاوا باشترین شوێنی ژیانکردنە، خۆشترین شوینی دونیایی بوونە. بەڵام کەم ئاوڕ دەدەینەوە بۆ دواوە، گە ر ئاوڕ بدەینەوە بۆ مێژووی بەڕیتانیا ...
پرۆفسۆری یاریدەدەر د.رعد رفعەـ سکرتێری دەزگای ستاندەر شازدەی سێی ھەموو ساڵێک دەست دەکرێتەوە بەکولاندنەوەی برینە قوڵەکانی ھەڵەبجەییەکان بە قسەکردن و نوسین و بەرنامە ئامادەکردن لەسەر کارەساتەکانی ھەڵەبجە. سیاسیەکانمان لەو ساڵیادانەدا ھەر وتارە و دەیدەن، ھەر ڕستەیە و ڕیزی دەکەن ، ھەر دروشم وبەڵێنە بەگوێی خەڵکیدا دەیزرنگێننەوە. ئەوەی پار یان پێرار یان زیاتر لە بیست ساڵ لەمەوبەر ...
ستاندەر وهزیری دارای هەرێم رایدهگهیهنێت “ پله بهرزكردنهوهی فهرمانبهران دهكرێتهوه. بۆیه دوای ئهم بڕیاره گرنگترین پرس گهڕاندنهوهی قهرزی پاشهكهوته”. رێباز حهملان وهزیری دارایی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، به ماڵپەڕی “وشه”ی راگەیاندووە “كۆی ئهو پارهیهی فهرمانبهران كه لای حكوومهته، نزیكهی 10 ملیار دۆلاره، ههر كاتێك لهگهڵ حكوومهتی ناوهند بگهین به رێككهوتن، ئهوا مووچهی پاشهكهوتكراو به مووچهخۆران دهدهینهوه”.
ستاندەر مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری یەکێتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ و جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی بە دوور لە چاوی کامێرا کۆبوونەوە. پێش کۆبوونەوەی ١٢ی ئازاری نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە هەولێر، کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە پیرمام دەکات. لەو ...
ستاندەر بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ساوت فڕانت کە هاوکات ماڵپەڕێکە چالاکیەکانی لە بواری سەربازیدا بڵاو دەکاتەوە ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە بودجەی گاشتی ٢٠٢٠ دا بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات تەرخان دەکات . هاوکات نووسیویەتی ” ئەمریکا ئەم هەوڵەی لە کاتێکدایە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە باشترین هاوپەیمان دادەنێت لە ناوچەکە و ...
ستاندەر شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە بەغدا بەردەوام نابێت لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوورە لە ڕاستییەوە ،چونکە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە یاسای بودجەی گشتی عێراق جێگیرکراوە و بەردەوامیش دەبێت.
ستاندەر بەوتەی سەرۆكی وەزیرانی نیوزلەندا بە هۆی هێرشی چەكداری بۆ سەر دوو مزگەوتی ئەو وڵاتە 60 كەس بوونە فوربانی. جاسیندا ئەردێرن سەرۆك وەوزیرانی نیوزلەندا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی هێرشەكەوە 40 كەس كوژراون و 20 ی تریش برینداربوون. بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، كە هێرشبەرەكە تۆماری كردووە، دوای ئەوەی لە مزگەوتی “نور”ی كرایست چێرچ هێرش دەكاتە سەر نوێژخوێنان، ...