ستاندەر مایک پۆمیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی ئەردۆغان بەلێنی داوە لە حالەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ئەوان بەردەوام دەبن لە شەری تیرۆر و داعش لە سوریا و ئەو هێزانە یارمەتی ئەمریکایان داوە پارێزراو دەبن، وەک ئاماژەیەک بۆ هێزەکانی یەپەگە. ئەمریکا هەموو نەخشەیەکی کاتی رەتکردۆتەوە بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا، ئەوەش دوایی ...
ستاندەر کۆبونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکیتی وابریار بوو بەیانی بەسەرپەرشتی بارزانی لە هەولێر بکریت جارێکی تر دواخرا. زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە
ستاندەر بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر کەلە سەرچاوەیەکەوە دەستی کەوتووە کادیرە ئازاد نەکراوەکانی یەکێتی تاکو ئەوڕۆ لەنێو زیندانی تاکەکەسی بوونە و ئاگایان لە هیچ دەنگوباسێکی ئەو دوایانە نەبووە و ئەوڕۆ دوای ئەوەی لەزیندانی تاکەکەسی هێنراونەتە دەرەوە بۆ ماوەیەک چاویان بەکەسوکاریان کەوتووە. جێگای باسە پێشتر ستاندەر ناوی دوو لەو کادیرەی یەکێتی بڵاوکردەوە کە تاکو ئێستا ئازاد نەکراون کە ...
ستاندەر دوای سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل بریارە ئەمرۆ جۆن بۆڵتن راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا سەردانی تورکیا بکات، لەسەردانەکەیدا بۆڵتن پەیامێکی گرینگی ” دۆناڵد ترەمپی” پێیە بۆ تورکیا، کە لەکاتی کشانەوەی سوپای ئەمریکا لەسوریا تورکیا هێرش نەکاتە سەر کوردەکانی ئەو وڵاتە، پێشتریش “مایک پۆمپیۆ” وەزیری دەروەی ئەمریکا رایگەیاندبوو: بەلای ئەمریکا پاراستنی کوردەکانی سوریا گرینگە و ئێمە دڵنیاییمان ...
ستاندەر نازم دەباغ نوێنەری حوکمەتی هەرێم لەئێران بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: تاوەکوئیشتا فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە بەئێران بەردەوامە، دەباغ ئاشکراشی کردووە تاوەکوئێستا ئەم نەوتە بەرێگەی بارهەڵگر لەرێگەی دەروازە سنورییەکانی” حاجی ئۆمەران، پاشماخ و پەروێزخان”ەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئێران. ئەم وتانەی دەباغ لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەل ستافی حوکمەتی وڵاتەکەی رایگەیاندبوو: کوردەکان کەمێک ...
ستاندەر سەرچاوەیەكی باڵا پێی راگەیاندین لەچەند رۆژی رابردوو (محمدی حاجی محمود)لەلایەن كاك مسعود ناردرابوو بۆلای (م س)ی یەكیتی تا پەیامی ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی باڵای هەردوو لایان بە سەركردایەتی كاك مسعود یان پێ بگەیەنێت، ئەویش بەو مەرجەی (م س)ی یەکێتی بچن بۆ لای لەمەسیف یان هەولیر ، سەرچاوەکەی ستاندەر ڕاشیگەیاند بەشێكی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەو داوایە ڕازی ...
ھیوا سەید سەلیم لە ھەرێمی کوردستاندا، پارتی و یەکێتی وەک دوو ھێزی سیاسی خاوەن دەیان ھەزاران چەکدار لە پێشمەرگە و ئاسایش و ھێزی جۆراوجۆرن، لە دوای کۆتایھاتنی شەڕی ھەشت ساڵەی ناوخۆدا، ئەو دوو حزبە لە شەڕێکی سارد دانە، ھەر لەو چەند ساڵەی دوای کۆتایھاتنی شەری ناوخۆ ئەو دوو حزبە جارجار وەک دوو دۆست و ھاوپەیمان ...
مهریوان وریا قانع ھەندێک دۆست پرسیاری ئەوەیان لە من کردوە ڕام بەرامبەر بەو ”دیل گۆڕینەوە“یەی نێوان پارتی و یەکێتیی و ڕۆڵی دادگاکان لە ھەرێمدا، چییە؟ لە وەڵامی ئەو دۆستانەدا زۆر بە کورتیی دەڵێم: ١- لە ناو ھەر نوخبەیەکی سیاسیی حوکمڕاندا کە شەرم و ئەخلاق بەمانا ھەرە سادە و گشتییەکەی نەما، کە ھیچ جۆرە ھەستکردنێک بە ...
شەھاب کەریم گەرچی بەداخەوە ئەزموونی بەڕێوەبەری دەسەڵاتی کوردی زۆر ناشایستەبووە بە ڕەنجەکەی، بەڵام خودی شۆڕش و خەباتی پڕ بەخشینی خەڵکی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافە ڕەواکەی، شانازییەکی گشتیی خەڵکەکەیەتی، ھەر چۆن سەربەرزی و نازینی تاک بەتاکی کوردە بە رامبەر بە دۆست و دوژمنان، وە جێگای بەرز ڕاگرتن و دروست نەخشاندنی نەخشی مێژووە وەک ...
حەمە ئازاد بەرزنجی ئەگەر زۆر نەچینە ناو قوڵایی مێژو و زۆریش دورنەکەینەوە ، لە کوردستانی باشوردا کۆمەڵە ھەڵەیەکی یەک لەدوای یەک ڕویانداوە و ھیچیشیان نەبونەتە پەندێ ، وانەیەک بۆ بکەران و شوێنکەوتوانیان و تەنانەت بۆ زۆر لەڕۆشنبیران و خەڵکە ئاساییەکەی ناو کۆمەڵگای کوردەواریش . وەزۆر لەوە سەیرتر بکەرەسەرەکییەکان ، گەر نەڵێین زۆربەیان ئەوە ھەندێکیان ، ...