ستاندەر کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ئاماری قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی شەش رۆژی رابردوو بڵاودەکاتەوە، بەپێی ئامارەکە لەماوەی شەش رۆژی رابردوو خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی تری عێراق ١٠٠ کەس کوژراون زیاتر لە ٥٠٠٠ کەسیش بریندار بوونە، کۆمسیۆن باڵای مافەکانی مرۆڤ ئاشکراشی کردووە لەوماوەیەدا ٣٩٩ کەس لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراون، لەو ژمارەیەشدا ٣٤٣ کەسیان پاشان ئازاد کراون، هەروەها کۆمسیۆنی مافەکانی ...
ستاندەر- محەمەد سەڵاح* هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان لە باکوری سوریا ئەزموونێکی شۆڕشگێڕانە لەناودەبات لە خۆبەڕێوەبردن کە جیاوازە لە هەموو ئەوانەی من بینیومە لە زیاتر لە ،۳٠ ساڵی خوێندنم لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە ڕاگەیەندراوێکی کتوپڕی ڕۆژی ٦ ی تشرینی یەکەم، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکان سەربازەکانی لە باکوری سوریا دەکشێنێتەوە. نزیکەیی هەزار سەربازی ...
ستاندەر دوای ئەوەی دوێنێ شەو کۆنگرێسی ئەمریکا بەزۆرینەی دەنگ، بریاری سزادانی تورکیا لەدەرئەنجامی داگیرکاریەکەی بۆسەر رۆژئاڤا و بریاری بەناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنەکانی دەرکرد، لەمبارەوە تورکیا شۆک بووە و بۆ ئەومەبەستە وەزارەتی دەروەی تورکیا بەفەرمی باڵوێزی ئەمریکای باگهێشت کردووە لەوڵاتە. لەلایەکی تریش مەولود چاوش ئۆغلۆ لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەمرۆ چوارشەم رایگەیاند: بڕیارەکانی کۆنگرێس لەبارەی سزادانی تورکیا و بەناساندنی ...
ستاندەر کۆنگرێسی ئەمریکا بەدەنگی زۆرینەیەکی گەورەی ئەندامانی دووبریاری دژی تورکیا پەسند کرد، بریاری یەکەمیان بریتییە لەسزادانی تورکیا لەسەر ئەنجامدانی داگیرکاریەکەی بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان، بریاری دووەمیشیان بەناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنەکانە کەلەلایەن عوسمانیەکانەوە ئەنجامدراوە لەنێوان ساڵانی ١٩١٥ بۆ ١٩٢٣کە تیایدا تورکەکان ١.٥ ملیۆن ئەرمەنیان کۆمەڵکوژکرد. بریارەکەی کۆنگرێس دەربارەی سزادانی تورکیا چەند خاڵێکی گرینگ لەخۆ دەگرێت کەگرینگترینیان ئەمانەن: یەکەم: دەبێت ...
ستاندەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربارەی پەیامەکەی موقتەدا سەدڕ کەداوای لەعادل عەبدولمەهدی کردبوو دەست لەکاربکێشێتەوە، پەیامێکی ئاڕاستە کرد، عەبدولمەهدی بەسەدڕی راگەیاندووە: دوو رێگە هەیە بۆ دەستلەکارکێشانەوەم، یان لە 60 رۆژدا هەڵبژاردن بکەین لەڕێگەی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، یان ئەوەتا لەگەڵ عامری رێکبکەوە بۆ دروستکردنی کابینەیەکی نوێ.
ستاندەر بریارە مەسرور بارزانی سەرۆکی حوکمەتی هەرێم سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە، رۆژنامەنوسێکیش ئاشکرای دەکات سەردانەکەی سەرۆکی حوکمەت لەسەر داوای ئەردوغان بووە، کەمال چۆمانی لەنوسینێکدا لەپێگەی تایبەتی خۆی نوسیەتی” سەردانی مەسڕوڕ بارزانی بۆ ئەنقەرە لەسەر فەرمانی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیایە تەنها بۆ روسپیکردنەوەی تورکیا و ئەردۆغان کە ئەمڕۆ لە دونیادا بە جینۆسایدی ...
ستاندەر دەستەی دەست پاکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان لەبەیانامەیەکدا ناوی ئەو وەزیرانە ئاشکرا دەکات کەسەروەت و سامانی خۆیان بۆ دەستەکە ئاشکرا کردووە، لەبەیانامەکەدا دەستەی دەست پاکی رایگەیاندووە: بەپێی یاسای دەستەی دەست پاکی پێ ویستە هەر کەسێک کە پۆستێکی باڵا لە هەرێم وەردەگرێت فۆڕمێکی دەستەکەیان پڕ بکاتەوە کە تایبەتە بەئاشکراکردنی سەروەت و سامانیان، دەستەی دەست پاکی دەشڵێت: ...
ستاندەر، وەرگێڕانی: محمد صلاح* ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی داعش کوژرا. ئەو پیاوەی کە سەرکردایەتی دەوڵەتێکی دەکرد کە پێی دەوترا ئیسلامی- یەکەم هێرشی بۆ ڕەقە لە سوریا بوو و پاشان سەرکردایەتی هێرشێکی لە ناکاو و توندی کرد کە بۆ سەر عێراق بوو، دواتر بەرەو موسل هەڵچوون، پاشان تکریت، دواجار بۆ دەروازەکانی بەغداد. دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا ...
ستاندەر ستاندەر ڕێكەوتنامەیەكی سەربازی نێوان هەریم وبەغدا بلاودەكاتەوە، ئەوەی خوارەوە دەقی ڕیكەوتنامەیەكی هەرێم و بەغدایە کەلەرۆژیكی وەك ئەمڕۆ پێش دووساڵ لەمەوبەر مۆر كراوە لەدوای ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبەردا، لە ڕێكەوتنامەكەدا تەنازولێكی زۆری لایەنی كوردی تیدایە و کورد رازی بوە بەوەی ڕوویدا و ناوچەیەكی زۆری كوردستانی تەسلیم دەكات ، هەتا ئیستا بە ووردی ڕوون نیە بۆچی ...
ستاندەر ئەنجوومەنی باڵای روبەروبوونەوەی گەندەڵی کەلەلایەن” عادل عەبدولمەهدی” ەوە سەرۆکایەتی دەکرێت چەند بریارێکیان دەرکرد، بەپێی سەرچاوەیەکی باڵا بۆ پێگەی (الاتجاه برس)، سەرۆک وەزیرانی عێراق مەلەفی گەندەڵی چەند بەرپرسێکی باڵای لەوەزیر و پارێزگاریپێشووی چەند شارێک داوەتە دادگای لێکۆڵینەوە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەکردن دەربارەی دۆسیەی گەندەڵیەکانیان، لەناو بەرپرسە باڵاکانیش ناوی “نەجمەدین کەریم” پارێزگاری پێشووی کەرکوک هەیە. پێگەی (الاتجاه برس) ...