ستاندەر ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداریدا لە گەشتکردن بۆ ئەمریکا و ڕاشیگەیاندووە کە چەکهەڵگرتن لەو وڵاتە قەیرانی ئازادی مافی مرۆڤی درووستکردووە. بە هۆی ئەو هێرشەی چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە ئەمریکا کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ٦٤ کەس، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری لە بارەی دۆخی ئەمریکادا و ڕایگەیاند کە لە ئێستادا لە ئەمریکا هەڵگرتنی چەک دۆخی ئازادییەکانی ...
ستاندەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا وتویەتی گەڕاندنەوەی یارمەتیی 13 ھەزار خاوەن پێداویستی تایبەت کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەرداوە و بڕیاری هیچ حیزبێک نییە. لە ڕاگەیاندراوێکدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە “ھەندێ کەناڵی راگەیاندن بە شێوەیەک بابەتی گەڕاندنەوەی یارمەتیی 13 ھەزار خاوەن پێداویستی تایبەتیان خستووەتەڕوو کە گوایە دەستکەوتی حیزبێکە. روونی دەکەینەوە ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ژمارە چواری ئەنجوومەنی وەزیرانی ...
ستاندەر میدیاکانی نزیک لە داعش بلاویانکردەوە ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش، عەبدوڵڵا قەرداشی بە ڕەگەز عێراقی وەک جێگرەوەی خۆی دیاریکرد. دەزگای (اعماق) کە وەک دەزگای ڕاگەیاندنی فەرمی داعش دەناسرێت بڵاویکردەوە کە ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش عەبدوڵڵا قەرداشی وەک جێگرەوەی خۆی دیاریکرد لە “ڕاییکردنی کاروباری موسڵمانان”. دەزگای “اعماق” باسی لەوەش کردووە کە، خەلیفەی داعش چوارشەممەی ڕابردوو لەگەڵ ...
سهرتیپ قهشقهیی داعش چۆن مهخمورى داگیركرد ؟ پێنج ساڵ لهمهوبهر له رێككهوتى 7ى ئابى 2014، چهكدارانى داعش به دوورى نزیكهى كهمتر 65 كیلۆمهتر له ههولێر نزیكبوونهوهو ههولێر، وهك پایتهختى ههرێمى كوردستان له ههرسێ میحوهرى ( گوێر، مهخمور، خازر) كهوته بهردهم ههڕهشهى داگیركردن. 10 رۆژ بهر له داگیركردنى مهخموور له كۆتایى مانگى تهمووز، قاسم سلێمانى ناسراو ...
عەلی مەحمود محەمەد شەوێك لە چالاكیەكی ژنگە پارێزی جیهانی بووم بە تامی كوردی لە شاری هەولێر, لە كۆتادا رێكخراوی خاوەند پڕۆژە هەرچی عەمید و بەرپرس بوو كۆی كردبوەوە رێزی لێنان , تەنها من مابومەوە بە دەست بە تاڵی, خەڵاتكراوان سەرتاپا لەوانە بوون بە ئۆتۆمۆبیلی گەورە هاتو چۆ دەكەن و حیمایە لەپشتن و خاوەند مەزرەعەن, واتا ...
بایز رەشید ئەمین سەرەڕای چوار دەیە لە گرژیی وناکۆکیی نێوان تاران و واشنتۆن ، هەر لە ساڵی ١٩٧٩ وە ، لە هەنگاوی یەکەمی گرتنە دەستی دەسەڵاتی نوێ لە ژێر سایەی سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا ، روبەروی یەکتر وەستانەوە بەڵام هیچکامیان بەدەر لە پچڕانی پەیوەندی دبلۆماسیی و گەمارۆی ئابوری ،پەنایان نەبردوەتە بەر هەنگاوێکی وەها کە هێرشی سەربازی ...
ستاندەر عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی ئەو حیزبە ستایشی پەیامەکەی ئۆجەلان دەکات و ڕایدەگەیەنێت پەیامەکەی ئۆجەلان ئاماژەی سیاسییی زۆر گرنگی تێدایە بۆ هەردوو لایەنی دەوڵەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان . دەشڵێت وەک چۆن دەرگای چارەسەری کێشەکانی هەرێمی کوردستان تورکیا نەبوو بەڵکو بەغدا بوو، لەبەرەو ئەنقەرەو و تاران چوون خەڵکی ...
ستاندەر بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زەمەنی تورکی گروپەکەی ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان ئێستا لەجاران زیاتر لە ڕاگەیاندن دەردەکەون و ڕەخنە لە ئەردۆغان و حیزبەکەی دەگرن، ڕەخنەکان چڕتر بویەوە دوای ئەوەی ئەردۆغان زاوایەکی خۆی کردە وەزیری خەزێنەی تورکیا. نەدیم یامالی یەکێک لە سەرکردەکانی پێشوی حیزبی دادوگەشەپێدان ...
ستاندەر ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی پرسی پارێزگاری کەرکوک بە رۆژنامەی كوردستانی نوێی راگەیاند”چاوەڕوان دەكەین لە رۆژانی داهاتوودا كۆبوونەوەیەك لەنێوان لیژنە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك لەگەڵ لیستی برایەتیی كەركوك بەڕێوەبچێت و پرسی دانانی پارێزگاری كەركوك تەوەرێكی ئەو كۆبوونەوەیە دەبێت” ناوبراو ڕاشیگەیاند” بەپێی رێكەوتنی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی ...
ستاندەر رێبوار تاڵەبانی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: بارودۆخی کەرکوک لەبار نیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا، تاڵەبانی دەشڵێت: تاوەکو ئێستا دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوکە نەک کەسێکی تر. ئەم لێدوانەی رێبوار تاڵەبانی لەکاتێکدایە پەرلەمانی عێراق هەماواری یاسا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسند کردووە، بەپێی هەموارەکە ۱/٤/۲٠۲٠ دەبێت هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجام بدرێت.