ترەمپ هەڕەشەیەکی تر لەئێڕان دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 312 جار بینراوە

ستاندەر

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەرەشەیەکی تری توندی لەئێران کرد و رایگەیاند: ئەگەر ئێران هێرشمان بکاتە سەر، بەشێوەیەک لێی دەدەینەوە کەپێشتر بەهیچ شێوەیەک نەیبینیبێت، ترەمپ دەشڵێت: ٥٢ ئامانجمان دیاری کردووە و ئامادەین بۆ لێدانی ئامانجەکانمان.

گوتەکانی دۆناڵد ترەمپ لەکاتێکدایە هەریەک لەسەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری بەرگری و فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و دەیان بەرپرسی تری باڵای ئەو وڵاتە هەڕەشەیان لەئەمریکا کردووە، کەلەبەرامبەر کوشتنی قاسم سولەیمانیدا، وەڵامی توندیان دەبێت و هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەناوچەی کەندا و ناوچەکانی تری جیهان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.