كاروان نه‌جات
سه‌ركێڵی مێژووی عێراق:-
عێراق كێشه‌یه‌كی دیاریكراوی نیه به‌ڵك و هه‌موولایه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك كێشه‌ی هه‌یه، باوكی شه‌رعی عێراق به‌ریتانیایه ساڵی 1920 دروستیكرد،( الرازی و یاقوت حموی و لسان العرب) ده‌ڵێن: خودی عێراق وشه‌یه‌كی فارسیه به‌مانای(شاری شاهان)دێت، مه‌وسوعه‌ی جودی ده‌ڵێ: پێش ساڵی 1920 شتێك بوونی سیاسی نه‌بووه به‌ناوی عێراق ناوچه‌یه‌كی بێخاوه‌ن بووه له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان به سیبریا وه‌سفكراوه ئه‌و والیانه‌یان بۆ ده‌نارد كه‌نه‌فی ده‌كران، بۆیه هه‌رچی هاتوه داگیری كردوه، له‌مێژوودا 21جار به‌وشێوه ئاسانه‌ی كه ئه‌مریكا عێراقی داگیركرد داگیر كراوه، له مێژوودا هه‌رگیز كوردستان به‌شێك نه‌بووه له‌عێراق.
سێگۆشه‌ی( عێراق، ئێران، ئه‌مریكا):-
ئێران درێژكراوه‌ی پڕۆژه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیه و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌بانیه، سیاسه‌تی له‌گه‌ڵ عێراق عێراقێكی ئێرانی ده‌وێ، ئه‌مریكاش عێراقێكی به‌هێزی ده‌وێ، بۆیه عێراق چه‌قی ململانێیانه، به‌گوێره‌ی بناماكانی ترامپیزم نابێ شه‌ڕ ڕوبدا، ده‌گاته لێواری شه‌ڕوو ڕوشنادا، ئه‌مریكا مه‌به‌ستی له ئاڵۆزی ئێران كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی ئێرانه له عێراقه‌وه تا یه‌مه‌ن و زیاتریش، دوده‌وڵه‌ت له ئاسمان و زه‌مینی عێراق شه‌ڕیانه، دۆخی عێراق خه‌ریكه ماڵ له‌خاوه‌ن ماڵ حه‌رام ده‌بێ، ئه‌مركا عێراق جێناهێڵێ ته‌نها ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ته‌سلیمی سونه‌یه‌كی دیكتاتۆر بكات له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و نه‌هێشتنی هه‌یمه‌نه‌ی ئێران له‌عێراق، ئه‌گه‌رنا خۆی ده‌مێنێته‌وه.
عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت چ بكا ؟
له‌ڕوی یاساییه‌وه عێراق خاوه‌نی سیاده‌و سه‌روه‌ریه، ئێران و ئه‌مریكا له‌سه‌ر زگی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی شه‌ڕیانه، پێشێلی پڕنسیپه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تیان كردوه، خۆیشی خاوه‌ن ماڵه بۆیه مافی خۆیتی به‌پێی یاسا‌و ده‌ستور مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكا وه‌ك یاسا، وه‌ك و ساسه‌تی ده‌ولی و سه‌پاندنی هه‌ژمون و شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی دۆخێكی تره ئایا عێراق توانای سه‌پاندنی ئه‌مری واقیعی هه‌یه یان نا؟ بێگومان نه‌خێر، هه‌وڵدان بۆده‌ركردنی ئه‌مریكا ته‌نها په‌رچه‌كرداره، ئه‌م گرژیانه پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی نوێی ئه‌مریكا ئاراسته‌یه‌كی تر وه‌رده‌گرن.
كورد له‌باوه‌شی عێراق له‌ژێر چاودێری ئه‌مریكادا.
ڕاسته دوژمنی پله‌یه‌كی كورد(تورك و فارس و عه‌ره‌ب)ن له‌هه‌ركوێیه‌كی ئه‌م جیهانه مافی كورد تروسكایی هه‌بوبێ هه‌وڵی كوژانه‌وه‌یان داوه، له‌ڕوی واقیعیه‌وه ئه‌منیه‌تی قه‌ومی كوردیمان به‌م شێوه‌یه‌یه: ئێران دۆخی نه‌ته‌وه‌یی كوردی قه‌بوڵه به‌ڵام ده‌وڵه‌ت نا، توركیا هیچیانی قه‌بووڵ نیه، ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمێكی به‌هێز له‌ناو عێراقێكی به‌هێزدایه،عێراق ئاسایشی نیشتیمانی زۆر لاوازه، ئێران حه‌ساری ده‌ولی و سه‌ربازی له‌سه‌ره توریكا ئه‌منیه‌تی لاوازه‌و دادوگه‌شه له‌شكسته بۆیه ئێستا كاته‌كه‌ی گونجاوتربوو بۆ ڕیفراندۆم وه‌ك له 2018 كرا، بۆئه‌م دۆخه‌ی ئێستای عێراق له‌نێوان به‌رداشی ئێران و ئه‌مریكا پێشنیار ده‌كه‌م بۆ قیاده‌ی كوردی سیاسه‌تی كورد به‌م ئاراسته‌یه بڕوا تا تێپه‌ڕینی ئه‌م دۆخه به‌جۆرێك بێت (له‌باوه‌شی عێراق و له‌ژێر چاودێری ئه‌مریكا).